مالبه رى سه ره كى

الاثنين، 28 فبراير 2011

سه روك تاله بانى به ياننامه ك ئاراسته ى روله كانى كه لى عيراق ده كات

www.pukmedia.com/kurdishسه‌رۆك كۆمار ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق خۆپیشاندانی به‌مافێكی ره‌واو زامنكراوی ده‌ستور دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ له‌هه‌مانكاتدا روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵدان بۆ كه‌لێن دروستكردن له‌سیستمی دیموكراسیی قبوڵ ناكرێت.
ئه‌مه‌ ده‌قی ته‌رجه‌مه‌ كراویی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 28-2 راگه‌یه‌نراوه‌.
ئه‌ی گه‌لی عیراقی به‌ڕێز سڵاوی خواتان لێبێت
دیموكراسی ئامانجێكه‌ گه‌لان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێی بگه‌ن پێویستییه‌كیشه‌ ده‌بێت بێته‌دی بۆ وه‌دی هێنانی داد په‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی ئازادیی و مافه‌كان و دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌شمان ده‌یسه‌لمێنن هه‌وڵدان بۆ هاتنه‌ كایه‌ی كۆمه‌ڵی دیموكراسی بووه‌ته‌ خاڵێكی هاوبه‌شی گه‌لانی ناوچه‌كه‌.
وڵاته‌كه‌مان كاتێك له‌چنگی سه‌ركوت كردن و ژێر ده‌ستی رزگاری بوو پێش ئه‌م كاروانه‌ هه‌نوكه‌ییه‌ مێژووییه‌ كه‌وت ئه‌وه‌ بو گه‌ل له‌ڕیفراندۆمێكدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی فراوان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كردو كۆده‌نگییه‌كی بێگه‌ردی و بابه‌تییانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی پێبه‌خشرا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانیشدا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پێكهات، به‌ڵام كاروانه‌كه‌مان بێ كۆسپ و گرفت نه‌بوو ترسناكترینیان تێرۆری پشتیوانی كراوو هاندراوبوو له‌لایه‌ن دوژمنانی پرۆسه‌ی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی ئه‌و رژێمه‌ دیكتاتۆریه‌ی له‌دوای خۆی وڵاتێكی وێران و شه‌ته‌كی بۆ به‌جێهێشتین .
ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێین كه‌هه‌ڵه‌ی خۆیی و كۆسپی ناو سیستمی نوێ و نزمی و خراپی له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری خزمه‌تگوزاریی و سستی له‌قه‌ڵا چۆكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كاردا هه‌بووه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی كێشه‌ به‌میرات به‌جێماوه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو كێشه‌ تازه‌كانیش ناڕه‌زایی لای خه‌ڵك دروستكرد ئه‌وه‌ش بووه‌ هانده‌رێك كه‌ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی عیراق مافی ده‌ستوری خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌خۆپیشاندانی هێمنانه‌و گوزارشتكردن له‌بیروڕای خۆیان و بێنه‌ده‌نگ بۆ داواكارییه‌ ره‌واكانیان.
خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌یینی رابردوو توندوتیژی به‌خۆوه‌ بینی ئه‌وانه‌ی له‌پشته‌وه‌ بوو كه‌ مه‌رامیانبوو ناڕه‌زایی خه‌ڵك بۆ درز خستنه‌ ناو سیستمی سیاسی به‌كار بهێنن  به‌ڵام له‌ئه‌نجامی یه‌كخستنی هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌ران كه‌ ئه‌وپه‌ڕی هوشیاری و دیسپلینییان نواند پیلانه‌كه‌یان شكستی خوارد.
هه‌رلادانێك له‌قانون به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كرێت، هه‌رتێكدانێكی ئارامی ده‌رچونه‌ له‌قانون ئه‌و قانونه‌ خۆپیشاندانی هێمنانه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌ڵام مه‌رج داده‌نێت قانونه‌كان پێشێل نه‌كرێن .
ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی مافێكی ره‌وایه‌و ده‌ستور زامنی ئه‌كا ئه‌وا هه‌وڵه‌كانی درز خستنه‌ ناو سیستمی دیموكراسی جێگه‌ی قبوڵ نییه‌ چونكه‌ ده‌سه‌ڵات له‌وڵاته‌كه‌ماندا له‌میانه‌ی ئیراده‌ی گه‌لییه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه‌خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئاسایش پابه‌ندن به‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی ئارامی، پێویستیشه‌ خۆیان به‌دور بگرن له‌هه‌ر شتێك كه‌گیانی هاووڵاتیان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای وڵات ته‌قه‌كردن و كاری تریان به‌خۆوه‌ بینی و قوربانی و برینداریان لێكه‌وته‌وه‌ ئێمه‌ داواده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت بۆ ئاشكرابوونی ئه‌وانه‌ی كه‌م ته‌رخه‌میان نواندووه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت هاوكات ده‌بێ گرنگی زامن كردنی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی راگه‌یاندن له‌به‌رچاو بگیرێ كه‌ئامڕازێكی گرنگه‌ بۆپه‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵدا .
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌كۆمه‌ڵه‌ دیموكراسییه‌كه‌ماندا ئاگای له‌خواستی خه‌ڵك بێت و گوێیان لێ بگرێت و داواكارییه‌ ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكات ئاشكراشه‌ كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت وزه‌ی كاره‌باو دابینكردنی مه‌واده‌كانی كۆبونی خۆراك و ئه‌وانی تر پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و جدییه‌ هه‌روه‌ك ریشه‌ كێشكردنی گه‌نده‌ڵیش كه‌ نه‌ك هه‌ر ئابوری په‌كخستووه‌ به‌ڵكو بووه‌ته‌ هۆیه‌كیش بۆ له‌ق بوونی متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌سیستمی دیموكراسی.
ئێمه‌ پشتیوانی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نوری مالكی ئه‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی ماوه‌ی 100 رۆژ  به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستاو لێپێچینه‌وه‌ی هه‌ر لێپرسراوێك كه‌ كه‌مته‌رخه‌می و خراپ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه‌.
ڕه‌نگه‌ وا به‌خێرایی هه‌مو ئه‌و دۆسیانه‌ چاره‌ نه‌كرێن و ماوه‌یه‌كی پێویست بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی سه‌رتاسه‌ریدا رێوشوێنی خێرا بگیرێته‌به‌رو خشته‌یه‌ك دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ریشدا ئاشكرا بكرێت بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌دواداچونی بۆ بكاو په‌رله‌مان چاودێری بكا راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانیش به‌گشتی ئاگاداری جێبه‌جێ كردنیان بن.
ئه‌و جۆره‌ رێوشوێنانه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان و بانگه‌وازه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئاینییه‌ به‌ڕێزه‌كان یه‌ك ده‌گرێتـه‌وه‌ كه‌مه‌ترسی پشتگوێخستن و ده‌ستی ده‌ستیكردن به‌ڕای خه‌ڵكیان رون كردۆته‌وه‌ .
له‌پاڵ چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی مه‌ركه‌زی ده‌بێ چاوخشانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ش بكرێ بۆكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو ئه‌نجومه‌نه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ژماره‌یه‌كیان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا نه‌بوون.
ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارن له‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری یه‌كتر نابێت هیچ لایه‌نێكی به‌شداربوو له‌حكومه‌ت باری ئێستا به‌كار بهێنێت و بیقۆزێته‌وه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ به‌شداربی له‌سودو ده‌ستكه‌وته‌كانداو خۆت بكه‌یته‌ خاوه‌نی، به‌ڵام له‌كه‌موكورتییه‌كاندا خۆت به‌دور بگریت و خۆت به‌خاوه‌نی نه‌زانی .
سیستمه‌ سیاسییه‌كه‌مان ئه‌نجامی خه‌باتێكی درێژ خایه‌نی گه‌له‌كه‌مان و به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی ئازادبوو، به‌ڵام كاری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو پێویستی به‌ راستكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌.
به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی داوا ره‌واكانی گه‌لیش قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌ دیموكراسیه‌ په‌یڕو كراوه‌كه‌یه‌تی له‌وڵاته‌كه‌ماندا.




جه‌لال تاڵه‌بانی

سه‌رۆك كۆمار

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: پارێزگاریكردن له‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌وله‌ویاتی ئێمه‌دایه‌

رۆژی 27-2 هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی دهۆكی (ی.ن.ك) سه‌ردانی شاری موسڵ- ی كردو له‌لایه‌ن هه‌رێمی كه‌مال ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) و جێگرو كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
بارودۆخی موسڵ و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی نێوانیان بوو، پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و ئازایه‌تی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان كردو وتی: سوپاستان ده‌كه‌ین به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ بۆ خۆڕاگری و هه‌ڵسوكه‌وتی ژیرانه‌تان له‌ به‌رامبه‌ر رووداو و مه‌ترسییه‌كانی ناو شاری موسڵ و دان به‌خۆداگرتن و مامه‌ڵه‌ی دروست بۆ تێكه‌ڵ نه‌بوونی كورد له‌ هاوكێشه‌یه‌كی نه‌خوازراودا.
وتیشی: پاریزگای نه‌ینه‌وا گرنگه‌و له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری كوردستاندا دراوسێ و كه‌سی یه‌كترن، هه‌ر بۆیه‌ پارێزگاری له‌سه‌رو سامان و مافه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌وه‌ له‌ ئه‌وله‌ویاتی ئێمه‌دایه‌، بۆ هه‌موو جیهانیش روون بووه‌وه‌، به‌تایبه‌ت بۆ برا عه‌ره‌به‌كانی موسڵ كه‌ كوردو پێكهاته‌كانی تر مه‌ترسی له‌سه‌ر برا عه‌ره‌به‌كانی موسڵ دروست ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی عروبه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن ده‌ستی بێگانه‌و تیرۆر راده‌كێشن بۆ ناو موسڵ و مه‌ترسی دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌.

الأحد، 27 فبراير 2011

ئه م سال 25 هه زار كه س له دام و ده زكاكانى هه ريمدا داده مه زرين

www.pukmedia.com/kurdishه‌مڕۆ 27- 2 له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌هه‌رم ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونی ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 ی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.
وه‌ك له‌پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌، بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2011، بریتییه‌ له‌ سیانزه‌ ترلیۆن نۆسه‌دو چل ملیار دینار، بڕی نۆ ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیارو شه‌ش سه‌دو حه‌فتا ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجی كارپێكردن ته‌رخانكراوه‌ كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خه‌رجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌، بڕی چوار ملیارو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناریش بۆ بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بڕی په‌نجاو چوار ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕی چل و هه‌شت ملیارو سێ سه‌دو سی ملیۆن دیناریش وه‌كو بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ته‌رخانكراوه‌، هه‌روه‌ها داهاتی گشتی هه‌رێم بریتییه‌ له‌دوانزه‌ ترلیۆن و سێ سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش ملیار دینارو عه‌جزی خه‌مڵێنراوی بودجه‌ی ئه‌مساڵیش به‌ یه‌ك ترلیۆن و پێنج سه‌دو په‌نجاو چوار ملیار دینار دیاریكراوه‌، كه‌به‌شی هه‌ره‌ زۆری بریتیه‌ له‌خه‌رجییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
وه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مساڵی حكومه‌ت كه‌ له‌بودجه‌ی ساڵی 2011 دا هاتووه‌، بریتیه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاركردن و چارسه‌ركردنی گرفتی بێكاری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 25 هه‌زار میلاكی دامه‌زراندن له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌دا جێگیركراوه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌پڕۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌دا هاتوون داده‌مه‌زرێن و به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێن، هه‌روه‌ها 25 ملیار دینار بۆ دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كان له‌كه‌رتی تایبه‌ت و پشتیوانی سندوقی قه‌رزی بچووك ته‌رخانكراوه‌، له‌ڕێگای راهێنان و په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و پێدانی قه‌رزی بچووكه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای پێدانی نیوه‌ی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك گه‌ر بیه‌وێت له‌كه‌رتی حكومیه‌وه‌ بچێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌ك له‌پڕۆژه‌ یاسای خانه‌نشین و زه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا دیاریكراوه‌، به‌هه‌مان پێوه‌ری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش خانه‌نشین ده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمیش رێژه‌ی 30% ی تێچوونی سندوقی خانه‌نشینی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن.
دوای ئاڵوگۆڕ كردنی بیروڕا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریشدا كه‌پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ (سلفه‌ی عه‌قار) بۆ شارو دێهاته‌كان و پێشینه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی به‌رده‌وام بێت و بڕی سه‌دوپه‌نجا ملیار دیناریش بۆ سه‌ندوقی نیشته‌جێكردن ته‌رخان بكرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌وله‌وتی ئه‌و سه‌ندوقه‌ بۆ ناحیه‌و گونده‌كان بێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریش له‌یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاد بكرێت.
وه‌ك له‌پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌ پڕۆژه‌ی تواناسازی كوردستان به‌هه‌مان رێنمایی و پێوه‌ره‌كانی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن له‌زانكۆ ناسراوه‌كانی جیهان بۆ ده‌رچووانی زانكۆكان.
هه‌ر له‌پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 ی هه‌رێمدا بودجه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان به‌ بڕی دووسه‌دو په‌نجا ملیار دینار خه‌مڵێنراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی پێشینه‌ ده‌یاندرێتێ تاكاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای ته‌مویلی حزبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریشیدا كه‌ 10% مووچه‌ی پله‌ تایبه‌تییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌.

دواتریش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ورده‌كاری خسته‌ڕوو.

http://www.pukmedia.com/kurdish/

ێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ هه‌ردووو حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كی كوردستان (ی.ن.ك و پ.د.ك) هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ تا هه‌موو جیهان له‌و مه‌ترسی و پیلانه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ روبه‌ڕووی شاری كه‌ركوك بووه‌ته‌وه‌.
له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia ئازاد جندیانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی شاری كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌وه‌ پیلانێكی كوده‌تاییه‌و پێویسته‌ هه‌موو جیهانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك ره‌نگه‌ كێشه‌و قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌ له‌ ئاستی عیراقدا دروست بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) ده‌مانه‌وێت هه‌موو جیهان له‌و پیلانه‌ ئاگاداربێت و هاوكاریمان بكه‌ن كه‌ نه‌هێڵین ئه‌و پیلانه‌ سه‌ربكه‌وێت و بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری عیراق بشێوێنن، چونكه‌ رێگرتنی پێشوه‌خت باشتره‌ له‌وه‌ی دوای ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا بگه‌ڕێین، بۆیه‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانمان ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌و یاداشته‌مان ئاڕاسته‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان كردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌ مه‌جلیسی سیاسی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك بڵاویكردبووه‌وه‌، گه‌یاندوومانه‌ته‌ كونسوڵ و باڵیۆزخانه‌و چه‌ندین شوێنی تر، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی كه‌ ی.ن.ك ئه‌ندامی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆناله‌، له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه‌ ئه‌وانیش له‌و بابه‌ته‌ ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌، نوێنه‌رانیشمان له‌ وڵاتانی جیهان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ مه‌ترسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی نامه‌و له‌ڕێگه‌ی ناردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی مه‌جلیسی سیاسی عه‌ره‌بییه‌وه‌، هه‌وڵه‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه‌ یه‌ك پشتیوانی گه‌وره‌ی ناوخۆیی، عه‌ره‌بی، نێوده‌وڵه‌تی دروست بكه‌ین بۆ رێگرتن له‌و پیلانانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیراق به‌ گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ده‌كرێن، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی كه‌ركوكه‌وه‌ پیلانێكی گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ PUKmedia جندیانی وتی:


السبت، 26 فبراير 2011

سه روك تاله بانى بيروزبايي حكومه تى زابونى بيده كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/2/2011 له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ریه‌ك له‌ نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی كۆماریی و دكتۆر جه‌لال ماشته‌ راوێژكاری سیاسیی،  چاویان كه‌وت  به‌ خاتو ماكیكۆ كوكیتا جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، كه‌ سه‌ردانی شوێنی دانیشتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانیی كردبوو له‌كۆشكی به‌یانی ئه‌میریی له‌كووه‌یت، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ گه‌یاندنی سڵاوو پیرۆزبایی حكومه‌تی ژاپۆن بوو به‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
خاتوو كوكیتا خواستی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌و جۆره‌ی كه‌ یارمه‌تی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات ده‌دات.
هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و راوێژكاری سیاسیی، په‌رۆشی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی عیراقیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست، هاوكات سڵاوی سه‌رۆك مام جه‌لالیشیان به‌ جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆندا گه‌یانده‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن.

الجمعة، 25 فبراير 2011

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات

www.cawder.orgسایتی‌ چاودێر- تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌سایتی‌ چاودێری‌ راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات..


سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت نیشانداو ئاماده‌ییان ده‌ربڕی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ بنكه‌ فراوان به‌به‌شداری‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاڕاسته‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوو كه‌ هه‌ردوولا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ردوولاش جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوونه‌وه‌، وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و هه‌ڤاڵ‌ دلێری‌ سه‌ید مه‌جید. وه‌فدی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (نه‌وشیروان مسته‌فا) سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و هه‌ردوو هه‌ڵسوڕاوی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ (قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌‌و عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود).

الأربعاء، 23 فبراير 2011

به ريكانا سالانة يا غاردانا دريزل سه ر ئاستى زانكويا دهوك هاتة ئه نجام دان

www.pukmedia.comل دیف نه‌خشه‌یی سالانه‌ یی سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی یا زانكویا دهوك، ئه‌ڤرو 23/2 ل ناف كه‌مپوسی زانكویا دهوك سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی رابون ب به‌ریكانا غاردانا درێش بو خوێندكارێن گشت كولیژێن زانكویا دهوك، ب پشكداریا (150) خوێندكاران كو (50) ژوانا كچ و (100) كور بون به‌ریكانی ده‌ست پێكر وبرینا (5) كیلومه‌تران بو كوران و (3) كیلومه‌تر بو كچان.
جهی ئاماژی یه‌ كو سكولا په‌روه‌ردا ورزشی بو جارا (4) ل یف ئێك ڤی به‌ریكانی ساز ده‌ت بو خوێندكارێن كولیژێن زانكویا دهوك، پشتی هه‌ڤركیه‌كا بهێز دناڤبه‌را خوێندكارێن پشكدار هاتیه‌ كرن، خوێندكار (سه‌لاح میرزا سه‌بری) ژ سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی پلا ئێكی بده‌ستخوڤه‌ ئینا و ل سه‌ر ئاستی كچان (ده‌ریا یونس) خوێندكارا سكولا وه‌رزشی پلا ئێكی بده‌ستخوڤه‌ ئینا.
و لدیماهیی خه‌لات ل سه‌ر سه‌ركه‌فتیێن (1_30) ل سه‌ر ئاستی كوران هاتنه‌ دابه‌شكرن و ل سه‌ر ئاستی كچان (1_15) هاتنه‌ دابه‌شكرن.