مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی 20 ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌مه‌ی گه‌له‌كه‌مان پیرۆزبای له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كات ئه‌مه‌ی خواره‌وه دةقةكةيةتي.
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕین
هاووڵاتیانی تێكۆشه‌ری كوردستان!
ئه‌مرِۆ، هه‌موو گه‌له‌كه‌مان، به شانازییه‌كی بێ وێنه‌وه یادی بیسته‌مین ساڵرِۆژی راپه‌رِینی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه، كه له پێنجی ئازاری 1991 دا له رانییه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌رِیندا كڵپه‌ی سه‌ندو به‌خێراییه‌كی كه‌م وێنه‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌ماسه گه‌وره‌یه‌ی كه ناخی هه‌موو كوردستانییانی جۆش ئه‌دا، سه‌راپای كوردستانی عیراقی گرته‌وه، به كه‌ركوكی خۆشه‌ویستیشه‌وه، بۆیه له‌م یاده‌دا، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌بێ سه‌ری رێز‌و نوازش بۆ شه‌هیدانی راپه‌رِین دانه‌وێنین و به‌و په‌رِی پێزانینیشه‌وه، یادی هه‌موو چین و توێژه راپه‌رِیوه‌كان و پارته سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌ره‌ی كوردستانی بكه‌ینه‌وه، كه له هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی یه‌كرِیز و هاوده‌نگدا، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان له مێژووی كوردایه‌تیدا تۆمار كرد‌و وه‌رچه‌رخانێكی بنه‌رِه‌تی، بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاری گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كرد، كه كوردایه‌تی بۆ تاهه‌تا له مه‌ترسی شكست و دیارده‌كانی دامركانه‌وه رزگاركرد.
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست! ده‌رس و په‌ندو راستییه‌كانی راپه‌رِین له ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییدا زۆر و فراوانن، به‌ڵام له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌و ده‌رسه، كه تا ئێستاش به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌و ده‌رس و په‌نده‌یه كه له یه‌كرِیزی گه‌له‌كه‌مان له ئاستی رێبه‌رایه‌تی و جه‌ماوه‌رییدا دره‌وشاوه بوو، چونكه ئه‌وێ رۆژێش وه‌ك ئه‌مرِۆ، به‌بێ یه‌كرِیزی رێبه‌رایه‌تی و یه‌كرِیزی چین و توێژه‌كانی گه‌ل، ئامانجێكی له‌و جۆره، دیاره وه‌رچه‌رخانێكی ئاوا قووڵ وه‌دی نه‌ده‌هات.
بیست ساڵ له ته‌مه‌نی راپه‌رِین، چه‌ند راستییه‌كی به‌رچاوی تریشی به‌رده‌وام و ساڵ دوای ساڵ ته‌ئكید كردۆته‌وه، كه له پێش هه‌موویانه‌وه، ئه‌و راستییه هه‌میشه دره‌وشاوه‌ته‌وه، كه نابێ سه‌ركه‌وتنی راپه‌رِین به نامۆیی و تاقانه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێ به‌رده‌وام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌هێزو توندوتۆڵ بكرێ، به وه‌دیهێنانی ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی زۆرتر، له‌و روانگه‌یه‌وه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و برِیاری فیدرِاڵی و پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكی تری مه‌زن بوو، كه سه‌ركه‌وتنی راپه‌رِینی به‌هێزتر و پرِمتمانه‌تركردو قووڵایی دیموكراسی به‌خشییه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌و نه‌خشه‌رِێگای كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی ئه‌وتۆی دارِشت، كه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ئازادییانه‌ی ئه‌مرِۆ بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان وه‌دیهاتوون، به‌رهه‌می ئه‌و نه‌خشه رێگا دیموكراسییه‌ن، كه ته‌نیا دوای یه‌ك ساڵ له ته‌مه‌نی راپه‌رِین، خرایه قۆناخی جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
له بیست ساڵی رابردوودا، راپه‌رِین و به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتن و نه‌خشه رێگاكانی رووبه‌رِووی ده‌یان پیلانی گه‌وره‌و ترسناكی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بووه‌وه، كه هه‌موویان به‌شی خۆیان زیانی گه‌وره‌یان لێداین و زۆرجار له لێواری به‌ته‌واوی له‌بارچوونی نزیك كردینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و ئیراده پته‌وی گه‌له‌كه‌مان و حزبه سیاسییه‌كانی بوو، كه نه‌یهێشت سه‌ركه‌وتنمان به شكست بگۆرِێ و نه‌یهێشت تراژیدیاكانی رابردووی شۆرِش و راپه‌رِینه‌كانی پێشوو دووباره ببنه‌وه.
هاووڵاتیانی به‌رِێز
بیست ساڵ، له هه‌ڵچنینی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌زموونه‌كانی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئه‌مرِۆ، خۆرِسكانه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ئیداره‌دانێكی سیاسی وردی ململانێكان بووه، له‌لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یارو دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ فاكته‌ره خۆیی و ناوخۆییه‌كانی نووچدان و پاشه‌كشه پێكردن، بۆیه ئه‌م ته‌مه‌نه، با ته‌نیا نۆزده ساڵیش بێ، به‌ڵام ته‌مه‌نێكه كه ئه‌بێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و هه‌مووشمان توند ده‌ست به به‌رده‌وام بوون و سه‌ركه‌وتنییه‌وه بگرین و ده‌سكه‌وته‌كانی به‌و جوانییه‌وه ببینین، كه ده‌سكه‌وتی هه‌موومانه، به‌و نه‌وانه‌شه‌وه كه ساڵانێكی دره‌نگتر ته‌مه‌ن فریای ئه‌وه‌ی خستن كه له جوانتركردنی ده‌سكه‌وته‌كان و فراوانكردنیان به‌شدار بن، هه‌ر بۆیه ئێمه راپه‌رِین ته‌نیا به ده‌سكه‌وت و شانازی نه‌وه‌ی به‌شدار له سه‌رفرازییه‌كانی راپه‌رِین نازانین، به‌ڵكو به‌ده‌سكه‌وت و شانازی نه‌وه‌ی ئه‌مرِۆش ئه‌زانین، كه له سایه‌ی ئه‌و شانازی و ده‌سكه‌وته‌وه‌یه كه نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو كارا‌و پێشكه‌وتووه و جێی خۆیه‌تی كه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش، وا راپه‌رِین ببینێ نه‌ك ته‌نیا به تێكۆشان و ده‌سكه‌وتی نه‌وه‌كانی پێش خۆی بزانێ، به‌ڵكو به‌تێكۆشان و ده‌سكه‌وتی خۆیشی بزانێ، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ شانازی پێوه‌كردنه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌شه كه خاوه‌ندارێتی كردنی راپه‌رِین و سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه، ببێته ئه‌و سه‌رمایه مه‌عنه‌وی و ماددییه‌ی كه له‌مرِۆ به‌دواوه، له به‌شداریێكی فراوانتر و باڵاتردا رۆڵی خۆیان ببینن، چونكه ئیتر ئۆباڵی پاراستن و پێشكه‌وتن و وه‌دیهێنانی ئامانجه وه‌دینه‌هاتووه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشكی هه‌ره زۆری به‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه ئه‌كه‌وێ، كه ئێستا، دوای نۆزده‌ساڵ له سه‌ركه‌وتنی راپه‌رِین ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تیادا به‌رِوونی به‌رجه‌سته بووه، كه شایسته‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه بن.
هاووڵاتیانی تێكۆشه‌ر
گه‌له‌كه‌مان له هه‌ل و مه‌رجێكدا، پێ ئه‌نێته ناو بیسه‌مین ساڵی راپه‌رِین، كه هێشتا مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌كان، وه‌ك خۆی، به‌ڵام به‌شێوازێكی جیاواز به‌رده‌وامن، هێشتا ئه‌زموونه‌كه‌مان به ته‌واوه‌تی له‌خه‌م نه‌رِه‌خسیووه، چونكه له لایێكه‌وه دوژمنان و نه‌یارانمان به‌ته‌واوی چۆكیان دانه‌داوه‌و، هێشتا ئه‌و نه‌یارو دوژمنانه، كه كه‌م نین له هێزو برِستی پیلانگێرِی نه‌كه‌وتوون، له لاكه‌ی تریشه‌وه، هێشتا هه‌موو ئامانجه‌كان وه‌دینه‌هاتوون، به‌تایبه‌ت مافه ده‌ستوورییه‌كانمان و گه‌رِانه‌وه‌ی ناوچه دابرِێندراوه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و شنگال و ده‌یان شاروشارۆچكه‌ی تر، كه ئێستا له هه‌موو وه‌ختێك زیاتر مه‌ترسی و هه‌رِه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
هه‌روا، مه‌ترسیێكی تریش كه رووله ئه‌زموونه‌كه‌مانه، ئه‌و قه‌یرانه‌یه كه سیستمی حوكمرِانی و پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی كوردستان رووبه‌رِووی بۆته‌وه، كه چاره‌سه‌ركردنی خێرا‌و هه‌نووكه‌یی پێویسته، رێی به‌رهه‌مداری ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ش رێی دیالۆگ و پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه شاندانه‌به‌رییه‌تی له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی كوردستان و دیالۆگێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌رم و ئامانجدار له‌م رِێره‌وه‌شدا، ده‌زانین شه‌قامی سیاسی كوردستانی، ئاڕاسته‌ی نوێی بۆ هاتۆته پێش، له‌پێشه‌وه‌دا، دیارده‌ی ره‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و كاریگه‌ریه‌كانی دیموكراسی و ئازادی جیهانگیرییه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، راچه‌نینی خه‌باتی مه‌ده‌نی و داخوازی مافه به‌دی نه‌هاتوه‌كانی جه‌ماوه‌ره، به‌چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی و گرفته په‌نگ خواردوه‌كانی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی رابردوو،. ئه‌م راستییانه‌ش ئه‌ركی نوێ ده‌خه‌نه به‌رده‌م یه‌كێتی و حیزبه‌كان و په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه ناكرێ چیكه، به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌یان بۆیان نه‌بێ، هه‌میشه له مێژووشدا، ئه‌و شۆرِش و رِاپه‌رِینانه به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه، كه له زیندوێتی جه‌ماوه‌ری وشیار و داخوازییه دیموكراسیه ره‌واكان، باش ورد ده‌بنه‌وه و رێگه چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ش بۆ كێشه‌و بێشه‌ی قۆناغه‌كان ده‌دۆزنه‌وه.
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان،
له‌م یاده‌دا، ئه‌وانه‌ی به‌رله‌هه‌موو كه‌س ئه‌بێ شاناز و سه‌ربه‌رز بن، ئێوه‌ن ، كه به‌ر له بیست ساڵ له راپه‌رِین و خوێن به‌خشین و قوربانیداندا پێشه‌نگ و پێش قه‌ره‌وڵ بوون و هاوشانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه‌كانی تر و هاوشانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان راپه‌رِینتان ئه‌نجام دا‌و به‌سه‌ركه‌وتنتان گه‌یاند.
سڵاو له یادی بیست ساڵه‌ی راپه‌رِینی مه‌زن
سڵاو له شه‌هیدانی نه‌مر
سڵاو له كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2011/3/5

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق