بۆ ژنان و خانمانی عێراق و هاوڕێیانی كاروانی خه‌بات و بنیاتنان، هاوبه‌شانی نیشتمان، چه‌پكه گوڵه‌كانی پیرۆزبایی وخۆشه‌ویستیی پڕ له به‌رامه‌ی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری و سوپاسگوزاریی بۆ ئێوه له‌م جهژنهتاندا كهئێمهو جیهانیش هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕین جه‌ژنی ژنان جیهان، ئه‌و رۆژه‌ی تێیدا خۆشه‌ویستیی و پێ‌زانین و بهئهمهكیی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ دایكان و خوشكان و هاوڕێیانی ژیان و نه‌وه‌ی نوێ و خه‌بات و تێكۆشانی ژنان و قوربانیدانیان ده‌هێنیینه‌وه یاد له‌پێناو داكۆكیی و پارێزگاریی كردن له به‌هاكانی كه‌رامه‌تی مرۆڤایهتییی و راستیی و دادپه‌روه‌ریی و ده‌ر بازبوون له مێژووی فه‌رامۆشیی و جیاوازیی كردن و بێ به‌شكردن .
له‌م رۆژه‌دا مێژوویه‌كی پرشنگدار وه‌بیرده‌هێنینه‌وه له‌خه‌باتی ژنانی عێراق له‌پێناو مافه‌كانیان و له‌پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی دوور له سته‌م و چه‌وسانه‌وه كه تێیدا ژنان و پیاوان به مافی مرۆیی وه‌ك یه‌ك شاد ده‌بن و ژیان به ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی و خۆشگوزه‌رانیی فه‌راهه‌م ده‌كات.
ئه‌مڕۆش خه‌باتی ژنانی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێ له‌پێناو چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی دیموكراتیی و ئازادییه‌كان و ده‌ستورو ئێستا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ كه شادببن به هه‌موو ئه‌و ئاواتانه‌ی پێشتر لێی بێبه‌ش بوون و له پێناو به‌دیهێنانیاندا خه‌باتیان كردووه‌و قوربانیی گه‌وره‌و گرانیانداوه و ببنه هاوبه‌شێكی راسته‌قینه له بنیاتنانی ژیانی تازه له رێی رۆڵێكی كاریگه‌ره‌وه كه پێیان ببه‌خشرێت له ده‌ستگاو دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانیان.. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ژنان رۆڵی تایبه‌تیی خۆیان بگێڕن له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌و پاراستنی یه‌كێتیی كۆمه‌ڵی عیراقیی و پارێزگاریی بكات له پله‌و پێگه‌ی بایه‌خداری خۆی وه‌ك ره‌گه‌زی میانڕه‌ویی و هاوسه‌نگیی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
سڵاوی رێز‌و شكۆمه‌ندیی بۆ هه‌موو ژنانی عیراقیی كه شانبه‌شانی پیاوان ئێستای دیموكراتیی ئازادیی ئێمه بنیاتده‌نێن بۆ گه‌یشتن به‌و خواست و ئاواتانه‌ی هه‌مانن له‌ئاشتیی و پێشكه‌وتن و ئازادیی و خۆشگوزه‌رانیی.
هه‌موو ساڵێك ژنانی عیراق له خۆشییدا بن، چه‌پكه گوڵه‌كانی پڕ له به‌رامه‌ی خۆشه‌ویستیی و ئاسووده‌یی بۆئه‌وان ده‌نێرین له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌یاندا .
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی كۆمار