ئه‌مڕۆ 18-2 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
رۆژی 17-2 ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕ له‌شاری سلێمانی بۆ شێواندن و له‌باربردنی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه هێمنه‌ی كوردستان و دروستكردنی بارودۆخێكی ناله‌بار كه كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بواری ئابوری و بازاڕی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك نیشانبدرێ كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو بارزگان و وه‌به‌هێنه‌ران دروستبكات له‌ڕووی سیاسییه‌وه ناسه‌قامگیری نیشانی ناوخۆ‌و وڵاتانی بیانی بده‌ن، به‌پیلانێكی پێشوه‌خته په‌لاماری باره‌گای لقی ٤ ی پارتی دیموكراتی كوردستانیاندا به‌نیازی بێ حورمه‌تی پێكردن و سوتاندنی كه به‌داخه‌وه له ئاكامی ئه‌م په‌لاماره‌ی ئاژاوه‌گێڕاند ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له ناو باره‌گای لقی ٤ و سه‌ر جاده كوژران و بریندار بوون.
له‌ڕوانگه‌ی به‌خه‌مه‌وه بوون و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و به‌رقه‌راركردنی ئه‌منییه‌ت، داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ڵێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و جدی له‌م بابه‌ته بكات و ئه‌وانه‌ی پیلانیان داڕشتووه‌و ئه‌وانه‌ی بۆنه‌ته ئالییه‌تی ئه‌و پیلانانه‌و ئه‌م ئاژاوه‌یان له‌شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی دروستكرد‌و بوونه هۆی ناڕه‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوكێی جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری شاره‌كه راده‌ستی یاسا بكات و سزا بدرێن.
كۆبوونه‌وه جه‌ختی له هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌م هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ك ریزییه‌دا ئاوات و ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بێته‌دی، له كاتێكدا كه بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه له‌باره بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی تا ئێستا به‌دی نه‌هاتوون، ده‌بێ رێگا نه‌ده‌ین روداوه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا به‌رن كه به‌زیانی گه‌له‌كه‌مان بێت.
داواش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له ئه‌دای به‌رپرساتی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه بكات و ئیجرائاتی پێویست وه‌ربگرێ، داوا له جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر‌و كورد په‌روه‌ری شاری سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ین هاوكاری داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ به‌رقه‌راری ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیان و پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانیان.
هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رو یه‌كێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان و گشت لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رێگا نه‌ده‌ن ناحه‌زان و پلانگێڕان درز بخه‌نه نێو یه‌ك ریزی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردستان، ده‌بێ پیلانگێڕان ئه‌وه بزانن بۆ پاراستنی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان رێگه‌و شوێنی پێویست له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 18ی شوباتی 2011

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق