رۆژی 27-2 هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی دهۆكی (ی.ن.ك) سه‌ردانی شاری موسڵ- ی كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌رێمی كه‌مال ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) و جێگر‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
بارودۆخی موسڵ و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی نێوانیان بوو، پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و ئازایه‌تی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان كرد‌و وتی: سوپاستان ده‌كه‌ین به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بۆ خۆڕاگری و هه‌ڵسوكه‌وتی ژیرانه‌تان له به‌رامبه‌ر رووداو و مه‌ترسییه‌كانی ناو شاری موسڵ و دان به‌خۆداگرتن و مامه‌ڵه‌ی دروست بۆ تێكه‌ڵ نه‌بوونی كورد له هاوكێشه‌یه‌كی نه‌خوازراودا.
وتیشی: پاریزگای نه‌ینه‌وا گرنگه‌و له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری كوردستاندا دراوسێ و كه‌سی یه‌كترن، هه‌ر بۆیه پارێزگاری له‌سه‌رو سامان و مافه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا به عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌وه له ئه‌وله‌ویاتی ئێمه‌دایه، بۆ هه‌موو جیهانیش روون بووه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ برا عه‌ره‌به‌كانی موسڵ كه كورد‌و پێكهاته‌كانی تر مه‌ترسی له‌سه‌ر برا عه‌ره‌به‌كانی موسڵ دروست ناكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی عروبه‌وه قسه ده‌كه‌ن ده‌ستی بێگانه‌و تیرۆر راده‌كێشن بۆ ناو موسڵ و مه‌ترسی دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شاره.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق