/www.pukmedia.comئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-2 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی، مسته‌فا چاوه‌رِه‌ش و مه‌حمودی حاجی ساڵح پێشوازی له‌وه‌فدێكی هاوبه‌شی حزبه كوردستانیه‌كان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌ت كرا به‌تایبه‌ت له سایه‌ی روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و یه‌كرِیزیی هێزه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره رونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: زۆر گرنگه به‌لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هه‌میشه له‌رِاوێژدا بێت له‌گه‌ڵ حزبه دۆسته‌كانیدا، تا به‌هه‌موان بتوانین رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قۆناغه دیاریبكه‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌رِای گشت روداوه‌كان ئێمه به ئارامی و دانایی ده‌مانه‌وێت ئه‌م دۆخه له‌میلله‌ته‌كه‌مان تێك نه‌چێت و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ین به‌هیچ كه‌سێك یاری به‌چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه بكات، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنی ئارامی و شار‌و سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و دام و ده‌زگاكان تێكرِا، سوریشین له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌نێوان گشت لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رگرتن له‌هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو، چاره‌سه‌ری سه‌ربازیش نه‌خوازراوه.
مه‌لا به‌ختیار دوپاتیكرده‌وه: شاری سلێمانی شارێكی قاره‌مان و ماندووه، چیتر ناهێڵین ئه‌م شاره له‌وه زیاتر ئازار بدرێت و پێمان وایه زیان بۆ هه‌ر هاوولاتیه‌كی ئه‌م شاره، زیانه بۆ خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سوریش ده‌بین له‌سه‌ر فراوانتركردنی پانتایی ئازادی و نه‌هێشتنی هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و پشێوی، چونكه ئازادی بیروباوه‌رِه‌و پشێویش دژی ئازادییه.
له به‌رامبه‌ردا حزبه كوردستانیه‌كان ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه له‌ئێستاو رابردوودا كرد‌و رایانگه‌یاند: یه‌كێتی توانیویه‌تی له‌م دۆخه‌دا به دانایی پارێزگاری له‌هاووڵاتیان و شاری سلێمانی بكات و هیواشیان خواست ئه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها حزبه كوردستانیه‌كان پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان كرده‌وه‌و جه‌ختیان كرده‌وه: پێویسته به‌هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین چونكه ئه‌م دۆخه تێك بچێت ئه‌وا هه‌موان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، بۆیه پێویسته گشت هه‌وڵه‌كان بخرێته‌گه‌رِ بۆ پاراستنی یه‌كرِیزیی و ته‌بایی و برایه‌تی نێو ماڵی كورد‌و هه‌رچی زووتر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه پیكهاتبوون له عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، محه‌مه‌د دۆڵاشی، خه‌لیل سه‌عید له‌حزبی سۆسیالیست و ئه‌بوتاراو هاورِێ گۆران له‌حزبی شیوعی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌رو بێكه‌س قادر له‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، فه‌تاح زاخۆیی، بڵند عومه‌ر، شێركۆ میروه‌یسی له حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌بو تارا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌رِوو.
له‌م راپۆرته‌دا زانیاری زیاتر ده‌بیستن: