رۆژی 18-3 له‌كۆشكی كۆماری له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق چاویكه‌وت به كارلۆس بابلۆیاس سه‌رۆك كۆماری یۆنان.
له‌دیدارێكدا بابلۆیاس به‌گه‌رمی تاڵه‌بانی به‌خێرهێناو خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و خوازیاربوو كاتێكی خۆش له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌رێته‌سه‌ر.
پاشان هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد له‌باره‌ی رێگه‌كانی گرێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و یۆنان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی فراوانكردنی هاوكاری له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی كۆمپانیا یۆنانییه‌كان له‌پرۆژه‌كان و گه‌شه‌پێدان له عیراق كرده‌وه،پاشان سه‌رۆك كۆماری یۆنان به‌خۆشاحاڵییه‌وه بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی قبوڵكرد كه سه‌ردانی عیراق بكات.
هاوكات له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان چاویكه‌وت به لویس ئایالا ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆناڵ SI ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئایالا بابه‌ته ئابورییه‌كان له‌جیهان و گرنگی هاندانی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراتی له‌وڵاتانه‌دا كه كێشه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، هه‌روه‌ها دیموكراتی زامنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و دیداره‌دا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره به‌ڕێوه‌چوونی SI و رۆڵی هه‌موو حزبه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له‌هه‌موو بواره‌كاندا.