www.pukmedia.com/kurdishسه‌رۆك كۆمار ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق خۆپیشاندانی به‌مافێكی ره‌واو زامنكراوی ده‌ستور دووپاتكردووه‌ته‌وه له‌هه‌مانكاتدا روونیكردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵدان بۆ كه‌لێن دروستكردن له‌سیستمی دیموكراسیی قبوڵ ناكرێت.
ئه‌مه ده‌قی ته‌رجه‌مه كراویی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یه كه ئه‌مڕۆ 28-2 راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌ی گه‌لی عیراقی به‌ڕێز سڵاوی خواتان لێبێت
دیموكراسی ئامانجێكه گه‌لان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێی بگه‌ن پێویستییه‌كیشه ده‌بێت بێته‌دی بۆ وه‌دی هێنانی داد په‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و زامنكردنی ئازادیی و مافه‌كان و دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌شمان ده‌یسه‌لمێنن هه‌وڵدان بۆ هاتنه كایه‌ی كۆمه‌ڵی دیموكراسی بووه‌ته خاڵێكی هاوبه‌شی گه‌لانی ناوچه‌كه.
وڵاته‌كه‌مان كاتێك له‌چنگی سه‌ركوت كردن و ژێر ده‌ستی رزگاری بوو پێش ئه‌م كاروانه هه‌نوكه‌ییه مێژووییه كه‌وت ئه‌وه بو گه‌ل له‌ڕیفراندۆمێكدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی فراوان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كرد‌و كۆده‌نگییه‌كی بێگه‌ردی و بابه‌تییانه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی پێبه‌خشرا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانیشدا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پێكهات، به‌ڵام كاروانه‌كه‌مان بێ كۆسپ و گرفت نه‌بوو ترسناكترینیان تێرۆری پشتیوانی كراو‌و هاندراوبوو له‌لایه‌ن دوژمنانی پرۆسه‌ی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی ئه‌و رژێمه دیكتاتۆریه‌ی له‌دوای خۆی وڵاتێكی وێران و شه‌ته‌كی بۆ به‌جێهێشتین .
ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێین كه‌هه‌ڵه‌ی خۆیی و كۆسپی ناو سیستمی نوێ و نزمی و خراپی له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری خزمه‌تگوزاریی و سستی له‌قه‌ڵا چۆكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كاردا هه‌بووه كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه به‌میرات به‌جێماوه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو كێشه تازه‌كانیش ناڕه‌زایی لای خه‌ڵك دروستكرد ئه‌وه‌ش بووه هانده‌رێك كه‌ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی عیراق مافی ده‌ستوری خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌خۆپیشاندانی هێمنانه‌و گوزارشتكردن له‌بیروڕای خۆیان و بێنه‌ده‌نگ بۆ داواكارییه ره‌واكانیان.
خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌یینی رابردوو توندوتیژی به‌خۆوه بینی ئه‌وانه‌ی له‌پشته‌وه بوو كه مه‌رامیانبوو ناڕه‌زایی خه‌ڵك بۆ درز خستنه ناو سیستمی سیاسی به‌كار بهێنن به‌ڵام له‌ئه‌نجامی یه‌كخستنی هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ندێ له‌خۆپیشانده‌ران كه ئه‌وپه‌ڕی هوشیاری و دیسپلینییان نواند پیلانه‌كه‌یان شكستی خوارد.
هه‌رلادانێك له‌قانون به‌توندی ئیدانه ده‌كرێت، هه‌رتێكدانێكی ئارامی ده‌رچونه له‌قانون ئه‌و قانونه خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌ڵام مه‌رج داده‌نێت قانونه‌كان پێشێل نه‌كرێن .
ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی مافێكی ره‌وایه‌و ده‌ستور زامنی ئه‌كا ئه‌وا هه‌وڵه‌كانی درز خستنه ناو سیستمی دیموكراسی جێگه‌ی قبوڵ نییه چونكه ده‌سه‌ڵات له‌وڵاته‌كه‌ماندا له‌میانه‌ی ئیراده‌ی گه‌لییه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه‌خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌بینێته‌وه له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئاسایش پابه‌ندن به‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی ئارامی، پێویستیشه خۆیان به‌دور بگرن له‌هه‌ر شتێك كه‌گیانی هاووڵاتیان بخاته مه‌ترسییه‌وه به‌داخه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگای وڵات ته‌قه‌كردن و كاری تریان به‌خۆوه بینی و قوربانی و برینداریان لێكه‌وته‌وه ئێمه داواده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ ئاشكرابوونی ئه‌وانه‌ی كه‌م ته‌رخه‌میان نواندووه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت هاوكات ده‌بێ گرنگی زامن كردنی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی راگه‌یاندن له‌به‌رچاو بگیرێ كه‌ئامڕازێكی گرنگه بۆپه‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵدا .
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌كۆمه‌ڵه دیموكراسییه‌كه‌ماندا ئاگای له‌خواستی خه‌ڵك بێت و گوێیان لێ بگرێت و داواكارییه ره‌واكانیان جێبه‌جێ بكات ئاشكراشه كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت وزه‌ی كاره‌باو دابینكردنی مه‌واده‌كانی كۆبونی خۆراك و ئه‌وانی تر پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و جدییه هه‌روه‌ك ریشه كێشكردنی گه‌نده‌ڵیش كه نه‌ك هه‌ر ئابوری په‌كخستووه به‌ڵكو بووه‌ته هۆیه‌كیش بۆ له‌ق بوونی متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌سیستمی دیموكراسی.
ئێمه پشتیوانی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نوری مالكی ئه‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی ماوه‌ی 100 رۆژ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستا‌و لێپێچینه‌وه‌ی هه‌ر لێپرسراوێك كه كه‌مته‌رخه‌می و خراپ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه.
ڕه‌نگه وا به‌خێرایی هه‌مو ئه‌و دۆسیانه چاره نه‌كرێن و ماوه‌یه‌كی پێویست بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی سه‌رتاسه‌ریدا رێوشوێنی خێرا بگیرێته‌به‌رو خشته‌یه‌ك دابنرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ریشدا ئاشكرا بكرێت بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌دواداچونی بۆ بكا‌و په‌رله‌مان چاودێری بكا راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانیش به‌گشتی ئاگاداری جێبه‌جێ كردنیان بن.
ئه‌و جۆره رێوشوێنانه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان و بانگه‌وازه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه به‌ڕێزه‌كان یه‌ك ده‌گرێتـه‌وه كه‌مه‌ترسی پشتگوێخستن و ده‌ستی ده‌ستیكردن به‌ڕای خه‌ڵكیان رون كردۆته‌وه .
له‌پاڵ چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی مه‌ركه‌زی ده‌بێ چاوخشانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ش بكرێ بۆكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كان كه‌ژماره‌یه‌كیان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا نه‌بوون.
ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارن له‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری یه‌كتر نابێت هیچ لایه‌نێكی به‌شداربوو له‌حكومه‌ت باری ئێستا به‌كار بهێنێت و بیقۆزێته‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه مانای ئه‌وه نییه به‌شداربی له‌سودو ده‌ستكه‌وته‌كانداو خۆت بكه‌یته خاوه‌نی، به‌ڵام له‌كه‌موكورتییه‌كاندا خۆت به‌دور بگریت و خۆت به‌خاوه‌نی نه‌زانی .
سیستمه سیاسییه‌كه‌مان ئه‌نجامی خه‌باتێكی درێژ خایه‌نی گه‌له‌كه‌مان و به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنی ئازادبوو، به‌ڵام كاری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو پێویستی به راستكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه.
به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داوا ره‌واكانی گه‌لیش قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و سیستمه دیموكراسیه په‌یڕو كراوه‌كه‌یه‌تی له‌وڵاته‌كه‌ماندا.
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق