www.pukmedia.comئه‌مڕۆ 19-2 له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 4 ی رێكخستنی دهۆكی (ی.ن.ك) به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی دهۆك و سه‌ربه‌ست له‌زگین به‌رپرسی لقی 1 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی یه‌كه‌می هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره كورته‌باسێكی ره‌وشه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی به كردارێكی ناشارستانییانه وه‌سفكردو وتی: خه‌بات و تێكۆشانی ئێمه‌و نه‌هامه‌تییه‌كانمان كه به قوربانی و خوێن به‌ده‌ستهاتوون و له گێره‌شێوێنان و تێكده‌ران قبوڵ ناكه‌ین و رێگه‌و شێوازی یاساییش ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ به سزاگه‌یاندنی تاوانباران و هانده‌رانیان .
دواتر به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و رووداوه وتی: وه‌ك به‌ڕه‌سمی و له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی پارتی- دا هاتووه، ئێمه هیچ هێزو لایه‌نێك تاوانبار ناكه‌ین و داوای لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه‌و ده‌بێت یاسا‌و دادگا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ئیلتیزامی ته‌واویشمان به‌ڕێككه‌وتنی ستراتیجییه‌وه نه‌گۆڕه.
پاشان نوێنه‌ری سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان گفتووگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان كرد.