هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
دووای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/2/2011 ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا كه پێشوتر له رێی پارێزگاری سلێمانیه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یان وه‌رگرتبوو كه شوێن و كاته‌كه‌ی دیاریكراو بوو، هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌دوای ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر دروشمی توندوتیژ و هاندان بۆ كاری تێكده‌رانه به‌رز ده‌كرایه‌وه و ده‌وترانه‌وه.
سه‌رئه‌نجام له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراسته و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه له‌شوێنی رێگه پێدراوی خۆی گۆڕدرا و به‌ره‌و گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌گێڕی برا و چوونه به‌رده‌می لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بینای مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌فتاری نامه‌ده‌نیانه و گێره‌شێوێنانه‌یان نواند به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر باره‌گای لقی پارتی هاوپه‌یمانمان و هه‌روا ئه‌یانویست هه‌ڵبكوتنه ناو باره‌گاكه و ئازاری كادران و پاسه‌وانانی بده‌ن، پاسه‌وانانی لقیش ناچاربوون به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن و به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌هێرشبه‌ران بۆسه‌ر لقی چوار بریندار بوون و خۆپیشانده‌رێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
به لاڕێدا بردنی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری مۆڵه‌تپێدراو و بردنی به‌ره‌و گێره‌شێوێنی و ئاژاوه، هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كه وه‌ك رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه و ئارامی و ئاسایشی وڵات تێك بدا و ژیان و كاسبی هاووڵاتیان بخاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێویسته له‌م رووداوه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌له لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاژاوه گێڕان و بردنیان بۆ به‌رده‌م یاسا، وه‌ك چۆن داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌م قۆناغه‌دا خۆیان له هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و خۆپیشاندانێك به دوور بگرن و هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستێك كه له‌پشت گۆڕینی رێڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌كه‌بێ.
هاووڵاتیانی كوردستان
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
به‌داخه‌وه كه بارودۆخه‌كه ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی به‌خۆوه بینی، بۆیه داوا له هه‌موولایه‌ك ئه‌كه‌ین، كه هۆشیارانه و كوردستان ویستانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره بكه‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین و به گیانی پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌ی هاوكار بین و رێگه نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه ئاڵۆزترببێت و كاره‌سات و قوربانی تری لێبكه‌وێته‌وه، با هه‌موومان به گیانی كوردانه و به په‌رۆشه‌وه برایه‌تی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و له‌هه‌موو ئاكار و گوفتارێك دووربكه‌وینه‌وه كه رق و كینه و توڕه‌یی لێ به‌رهه‌م بێ.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17/2/2011
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17/2/2011