له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مام جه‌لال دووپاتیكرده‌وه، ئێمه له خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی هێمن و ئاشتی و ره‌خنه ناترسین و دژی نین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كۆبوونه‌وانه شوێن و كاته‌كه‌ی زیان له ژیانی رۆژانه و كار‌و كاسپی خه‌ڵك نه‌دات، هه‌رگیزیش له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی باره‌گاو دامه‌زراوه‌ی حكومی و په‌كخستنی كار‌و كاسپی خه‌ڵك و بازاڕدا نین به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه، هه‌روه‌ك رووناكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، ئاماژه‌كردن بۆ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی شاری سلێمانی كه یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌ڤال مام جه‌لال به وردی روونیكرده‌وه كه سیاسه‌تی راستی و زانستی و ژیرانه هه‌میشه سه‌ركه‌وتووه‌و هه‌ڵه‌شه‌یی و توندوتیژی و هه‌ڵچوونیش هه‌میشه شكستخواردووه، ده‌رباره‌ی بارودۆخی شاری سلێمانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هاته‌ئاراوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بازاڕ خۆیان رایده‌گه‌یه‌نن كه زیانی داوه له كار‌و كاسپی، ده‌رفه‌تێكی ئابوری گرنگیشی له‌ده‌ستداوه، ئه‌ویش په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه له شاری سلێمانی كه وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌نداو و ئێران به‌نیازبوون له‌سلێمانی جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار دابین ده‌بوو بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی.
هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی سه‌كۆیه‌كی ئازاد هه‌یه بۆ خستنه‌ڕووی داوا‌و خواستی خه‌ڵك و ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت و حزب، خه‌ڵكی ده‌توانن هه‌موو كاتێك بچنه ئه‌و سه‌كۆیه كه وه‌ك هایدپارك وایه، به ئاره‌زووی خۆیان قسه‌بكه‌ن و ره‌خنه‌بگرن و هێرشیش بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵك.
وتیشی: ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بدرێت كه 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت و ئازادی خۆپیشاندان تێكنه‌درێت و ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ده‌بێت بكرێن خۆمان بیكه‌ین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ده‌بێت كار بكرێت بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر رابهێنرێن له سه‌ر رێوشوێن و فێربوونی خستنه‌ڕووی داخوازی و داواكارییه‌كانیان، به‌جۆرێك كه په‌لاماردان و توندوتیژی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌و رێگه‌نه‌گرێت له هاتووچۆ و كار‌و كاسبی خه‌ڵك.
راشیگه‌یاند: هه‌رگیز له‌وه نه‌ترساوین كه خه‌ڵك ره‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانی خۆی به‌شێوازی دیموكراسی و ئاشتی بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه ئێمه‌ین كه هه‌میشه دابینكردنی ئازادی و دیموكراسیمان بۆ خه‌ڵك به ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی خۆمان زانیوه‌و ده‌زانین، به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ داوای ره‌وای جه‌ماوه‌ردا بووین، گوێگرتن و جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانیانمان به گرنگ زانیوه، ئه‌وه‌شی كه بواری جێبه‌جێكردنی نه‌بێت بۆیان روونكراوه‌ته‌وه.
سكرتێری گشتی ی.ن.ك راشیگه‌یاند: ئه‌زمونی كوردستان شه‌رعییه‌تی ده‌ستوری و شۆڕشگێڕی هه‌یه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دامه‌زراون سه‌رۆكی هه‌رێمیش به هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه، هاوكات ئه‌م ده‌ستكه‌وته به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو قوربانی به‌ده‌ستهاتووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی به‌بیر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هێنایه‌وه كه ده‌بێت پڕۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له دارایی لێپرسراوان و كادیرانی (ی.ن.ك) به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆنگره‌و كۆمسیۆنی نه‌زاهه كارا‌و ئه‌كتیڤ بكه‌ن و پرنسیپی (ئه‌مه‌ت له كوێ بوو، من أين لك هذا) جێبه‌جێبكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌یكرد بۆ هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) و به زامنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فاكته‌رێكی گه‌وره‌و گرنگی راگرتنی باری سیاسی له عیراق و پێگه‌ی كوردی له به‌غدا وه‌سفكرد، گرنگی زیاتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌شی بۆ جه‌ماوه‌ر به‌پێویستزانی.
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ بارودۆخی شاری كه‌ركوك، سكرتێری گشتی ی.ن.ك روونیكرده‌وه كه نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان مه‌رامیان بوو له كه‌ركوك هه‌مان نائارامی و پشێوی وه‌ك حه‌ویجه دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌موولایه‌ك ئه‌و پیلانه په‌ك خرا، له‌و رووه‌شه‌وه سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد كه ئارامی و ئاسایشی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكیان پاراست،
ده‌رباره‌ی ته‌بایی نێوان كورد‌و توركمانیش رایگه‌یاند: ئێستا برایانی توركمان له‌هه‌ر كات زیاتر نێوانیان به‌هێزه له‌گه‌ڵ برایانی كوردانداو بۆیان سه‌لماوه كه كورد په‌رۆشی دابینكردنی مافه‌كانیانه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه من هه‌وڵمدا ده‌ستكاری قانونی دیاریكردنی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار بكه‌م له‌جیاتی 3 جێگر ببێت به 4 جێگر، ئه‌ویش توركمان بێت، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵه سه‌ری نه‌گرت، كه ده‌مویست توركمانیش به‌شیان هه‌بێت، بۆیه ئێستا له كه‌ركوكدا كورد‌و توركمان یه‌كگرتووترن و زیاتر هاریكاری یه‌كترده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زه‌مینه سازده‌كات بۆ به‌هێزبوونی هاوپه‌یمانێتییان.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌شیكرد بۆ هه‌ردوو نوسینگه‌ی كاروباری مه‌سیحییه‌كان و فه‌یلییه‌كان كه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێكهێنراوه، ده‌رباره‌ی بارودۆخی عیراقیش سه‌رۆك تاڵه‌بانی رووناكی خسته‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له ناوچه‌كانی تری عیراقدا كێشه‌ی چاكسازی و خزمه‌تگوزاری تائێستا بێ چاره‌سه‌ركراوی مابووه‌وه، چونكه بودجه‌ی گشتی وڵات په‌سه‌ند نه‌كرابوو، به‌ڵام دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه پڕۆژه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌وه‌ش هه‌لی كار له‌ناوچه‌كانی تری عیراقدا دابین ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه كۆرییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی 70 ملیار دۆلارییان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق، به‌وه‌ش هه‌موو وڵات نوێ ده‌بێته‌وه.
ده‌رباره‌ی وزه‌ی كاره‌باش له به‌غداو ناوچه‌كانی تری عیراق، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا پێویست بوو 15 هه‌زار مێگاوات كاره‌با دابین بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی سه‌دام ته‌نها 3 هه‌زار مێگاواتی دابین كردبوو، له‌دوای 2003 شه‌وه بووه به 8 هه‌زار مێگاوات، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه داهاتی خه‌ڵك له عیراقدا به‌گشتی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و ئێستا ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك 4400 دۆلاره، له كاتێكدا له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دامدا 2 تا 6 دۆلار بووه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه عیراق به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن ده‌چێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باری ئه‌منی و سیاسی زیاتر ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له كۆتاییشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) سه‌رنج و پێشنیاز‌و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو، چه‌ندین پرسیاریشیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له جیاجیاكان، ئه‌ویش به‌وردی وه‌ڵامی هه‌مویانی دایه‌وه، سه‌رله‌نوێش داوای لێ‌كردن كه ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆڵی كارا‌و شیاوی خۆی له ژیانی رێكخراوه‌یی (ی.ن.ك) دا به‌سه‌ركه‌وتوویی ببینێت. ئێواره‌ی دوێنێ 6-3 مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هۆڵی شه‌هید شازاد سائیب له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك كۆبووه‌وه.