www.cawder.orgسایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌سایتی چاودێری راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات..
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نیشاندا‌و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی بنكه فراوان به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاڕاسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه بوو كه هه‌ردوولا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ردوولاش جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه، وه‌فدی یه‌كێتی پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و هه‌ڤاڵ دلێری سه‌ید مه‌جید. وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (نه‌وشیروان مسته‌فا) سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌ردوو هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌كه (قادری حاجی عهلیو عوسمانی حاجی مه‌حمود).

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق