نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/2/2011 له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ریه‌ك له نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی كۆماریی و دكتۆر جه‌لال ماشته راوێژكاری سیاسیی، چاویان كه‌وت به خاتو ماكیكۆ كوكیتا جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، كه سه‌ردانی شوێنی دانیشتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانیی كردبوو له‌كۆشكی به‌یانی ئه‌میریی له‌كووه‌یت، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ گه‌یاندنی سڵاو‌و پیرۆزبایی حكومه‌تی ژاپۆن بوو به سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
خاتوو كوكیتا خواستی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌و جۆره‌ی كه یارمه‌تی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات ده‌دات.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و راوێژكاری سیاسیی، په‌رۆشی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی عیراقیان دووپاتكرده‌وه بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست، هاوكات سڵاوی سه‌رۆك مام جه‌لالیشیان به جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆندا گه‌یانده سه‌رۆكی حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن.