www.pukmedia.com/kurdishه‌مڕۆ 27- 2 له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌هه‌رم ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوونی ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 ی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه، بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2011، بریتییه له سیانزه ترلیۆن نۆسه‌دو چل ملیار دینار، بڕی نۆ ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیار‌و شه‌ش سه‌دو حه‌فتا ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجی كارپێكردن ته‌رخانكراوه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خه‌رجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه، بڕی چوار ملیار‌و سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناریش بۆ بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی بودجه‌ی پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان كه‌ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه بڕی په‌نجاو چوار ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕی چل و هه‌شت ملیار‌و سێ سه‌دو سی ملیۆن دیناریش وه‌كو بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها داهاتی گشتی هه‌رێم بریتییه له‌دوانزه ترلیۆن و سێ سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش ملیار دینار‌و عه‌جزی خه‌مڵێنراوی بودجه‌ی ئه‌مساڵیش به یه‌ك ترلیۆن و پێنج سه‌دو په‌نجاو چوار ملیار دینار دیاریكراوه، كه‌به‌شی هه‌ره زۆری بریتیه له‌خه‌رجییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
وه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌ئكیدكرایه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مساڵی حكومه‌ت كه له‌بودجه‌ی ساڵی 2011 دا هاتووه، بریتیه له‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاركردن و چارسه‌ركردنی گرفتی بێكاری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 25 هه‌زار میلاكی دامه‌زراندن له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا جێگیركراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌دا هاتوون داده‌مه‌زرێن و به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێن، هه‌روه‌ها 25 ملیار دینار بۆ دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كان له‌كه‌رتی تایبه‌ت و پشتیوانی سندوقی قه‌رزی بچووك ته‌رخانكراوه، له‌ڕێگای راهێنان و په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و پێدانی قه‌رزی بچووكه‌وه، سه‌ره‌ڕای پێدانی نیوه‌ی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك گه‌ر بیه‌وێت له‌كه‌رتی حكومیه‌وه بچێته كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌ك له‌پڕۆژه یاسای خانه‌نشین و زه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا دیاریكراوه، به‌هه‌مان پێوه‌ری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش خانه‌نشین ده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمیش رێژه‌ی 30% ی تێچوونی سندوقی خانه‌نشینی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن.
دوای ئاڵوگۆڕ كردنی بیروڕا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریشدا كه‌پێشینه‌ی خانووبه‌ره (سلفه‌ی عه‌قار) بۆ شار‌و دێهاته‌كان و پێشینه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی به‌رده‌وام بێت و بڕی سه‌دوپه‌نجا ملیار دیناریش بۆ سه‌ندوقی نیشته‌جێكردن ته‌رخان بكرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌وله‌وتی ئه‌و سه‌ندوقه بۆ ناحیه‌و گونده‌كان بێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریش له‌یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه بۆ دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاد بكرێت.
وه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه پڕۆژه‌ی تواناسازی كوردستان به‌هه‌مان رێنمایی و پێوه‌ره‌كانی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن له‌زانكۆ ناسراوه‌كانی جیهان بۆ ده‌رچووانی زانكۆكان.
هه‌ر له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 ی هه‌رێمدا بودجه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان به بڕی دووسه‌دو په‌نجا ملیار دینار خه‌مڵێنراوه كه به‌شێوه‌ی پێشینه ده‌یاندرێتێ تاكاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای ته‌مویلی حزبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریشیدا كه 10% مووچه‌ی پله تایبه‌تییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.

دواتریش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ورده‌كاری خسته‌ڕوو.