هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
رۆڵه دڵسۆزه‌كانی رێگای رزگاری و دیموكراتی
له‌یادی راپه‌ڕینی بیست له‌مه‌وبه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م یاده پیرۆزه‌دا گه‌رمترین سڵاوی خۆمان و دڵسۆزی خۆمان بۆ خۆتان و بۆ شاره قاره‌مانه‌كه‌تان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م شاره قاره‌مانه به‌خۆڕایی ناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، ئه‌م شاره شاری كوردایه‌تی و خه‌بات بووه له‌پێناو خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م شاره كه دروست بووه بۆیه دروست بوو كه‌پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی بابان بێت، كه ئه‌ویش نیمچه حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو، هه‌ر له‌م شاره قاره‌مانه‌وه بڵێسه‌ی بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی و رۆشنبیری كورده‌واری به‌رزبۆته‌وه، ئه‌م شاره قاره‌مانه هه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بووه، هه‌میشه شاری فیداكردن و خۆبه‌ختكردن بووه له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌چه‌رخی بیسته‌مدا ئه‌م شاره بووه یه‌كه‌مین پایته‌ختی یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، له‌م شاره‌وه بڵێسه‌ی كوردایه‌تی به‌رز بۆوه بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستان.
هه‌ر هه‌مان شار شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له‌شه‌شی ئه‌یلولدا داستانێكی تری مێژوویی له‌مێژووی گه‌لی كورددا تۆماركرد، داستانی گواستنه‌وه‌ی خه‌بات له‌شاخه‌وه بۆ شار، داستانی به‌شداریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شار له‌خه‌باتی رزگاری و دیموكراتی خه‌ڵكی كوردستاندا، ئه‌م شاره له‌هه‌مان كاتدا مه‌ڵبه‌ندو پایته‌ختی رۆشنبیری كوردی بووه، له‌م شاره‌وه شێوه‌ی نوێی رۆشنبیری كوردی، شیعری كوردی، له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا تۆماركراوه.
شاری سلێمانی شاری سه‌روه‌رییه‌كانی میلله‌تی كورده، شارێكه كه به‌درێژایی مێژووی خۆی فیداكاری كردووه‌و خه‌باتی كردووه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا، له‌هه‌موو شۆڕشه‌كاندا رۆڵی پێشه‌نگی بووه، له‌ریزی پێشه‌وه‌ی فیداكاری و خۆبه‌ختكردن بووه شاری سلێمانی ئه‌م شاره‌یه كه له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌شماندا رۆڵێكی سه‌ره‌كی و گرنگی بینیووه.
بۆیه ئه‌م شاره شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌دڵی هه‌موو كوردێكدا بگره له‌دڵی هه‌موو عیراقێكی نیشتمان په‌روه‌ردا جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ گه‌لی كورد كه شارێكی وه‌كو سلێمانی هه‌یه، ئه‌م شاره شایسته‌ی هه‌موو جۆره پێ‌زانین و رێز لێگرتن و پێداهه‌ڵگوتن و خزمه‌تكردنه، بۆیه ئه‌م شاره له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌و پێشی خۆیدا، نه‌ك هه‌ر خۆی رزگاركرد له‌پیلانێكی گڵاوی سه‌دامییه فاشیسته‌كان، به‌ڵكو سه‌ره‌تای رزگاری ئه‌م كوردستانه‌ش بوو، پێشتر حكومه‌تی سه‌دام ده‌یه‌ویست ئه‌م شاره بچوك بكاته‌وه و ورده ورده له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه بوو زانكۆی گواسته‌وه، تاكه پارێزگایه كه‌وا نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی تێدا دروست نه‌كرد، به‌هه‌موو هێزێك ده‌یه‌ویست ناوی بسڕێته‌وه، به‌ڵام دوای رزگاربوونی كوردستان ده‌بینین شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی گه‌شه‌كردنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه، له‌ڕووی رۆشنبیری و له‌ڕووی پێشكه‌وتن و له‌ڕووی عومران و له‌ڕووی سیاسییه‌وه. ئه‌م شاره قاره‌مانه له‌مێژووی گه‌لی كورد‌و گه‌لی عیراقدا رۆڵێكی گرنگی بینیوه، ئه‌م شاره له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی بیسته‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ شارێكی هۆشیارو زیندوو شارێكی تێكۆشه‌رو فیداكار بووه، بۆیه ناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پڕ به‌پێستییه‌تی، هه‌روه‌كو ئه‌م شاره له‌ده‌وری ئاڵای كوردایه‌تیشدا هه‌میشه كۆن بووه، هه‌میشه له‌ده‌وری ئاڵای رزگاری و دیموكراتی كۆبۆته‌وه‌و خه‌باتی له‌پێناوی به‌دیهێنانیان كردووه، ئه‌مڕۆش ئه‌م شاره مه‌ڵبه‌ندێكی دیموكراتی و ئازادییه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه مافه دیموكراتی و ئازادییه‌كانی خۆیان له‌م شاره به‌كاردێنن، مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه كه سلێمانی بووه‌ته نموونه‌ی ئازادی و دیموكراسی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و عیراقدا، هیودارین ئه‌م راستییه باش كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت و هه‌موو لایه‌ك رێزی ده‌ستكه‌وته‌كانی شاری سلێمانی و خه‌ڵكی سلێمانی بگرێت. شاری سلێمانی له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتكردن بووه بۆ چاكسازی و پاكسازی له‌كوردستانداو هه‌میشه هه‌وڵیداوه كه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی چاكسازی بكات، ئه‌مڕۆش ئه‌م شاره له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌یه، ئه‌و خه‌باته‌ی كه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریانداوه به‌شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بیبه‌نه‌سه‌رو به‌زووترین كات جێبه‌جێیان بكه‌ن.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست .. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مانه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و دیموكراتییه‌ی هاتووه‌ته كایه، به‌ری خه‌بات و ره‌نجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ریزی پێشه‌وه‌ش خه‌ڵكی سلێمانی بووه، بۆیه پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌و پێویسته هه‌موومان به‌هه‌موو هێزو توانامانه‌وه خه‌بات بكه‌ین هه‌م بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌دینه‌هاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه ره‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه لایه‌نگری ئازادی و دیموكراتی و ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستی بووه، هه‌میشه لایه‌نگری ئه‌وه‌یه كه داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێته‌دی و هه‌موو كه‌موكورتی و ناته‌واوییه‌ك ریشه كێش بكرێت، ئێمه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌مێكه بڕیاریمانداوه چاكسازی بكه‌ین و بچین به‌گژ گه‌نده‌ڵی و ناته‌واوی و ناعه‌داله‌تی و ناته‌واوییه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵی كوردستان، هه‌روه‌ها ئێمه پشتیوانی له‌هه‌موو ئه‌و داخوازییانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ چاككردنی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانتان بۆ باس بكه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌م شاره‌دا ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك كه‌س مانده‌گرن له‌به‌رده‌ركی سه‌را، ئێمه لایه‌نگری هه‌موو جۆره مانگرتن و خۆپیشاندان و داخوازییه‌كین كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی ئاشتی و قانوونی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، پێمانوایه ئه‌وه حه‌قێكی ره‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، هه‌م له‌ده‌ستووری عیراق و هه‌م له‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا نوسراوه، بۆیه ئێمه نه‌ده‌ترسین و نه‌ته‌نگاوین به‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س، سه‌دان، هه‌زاران داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، مافه ره‌واكانی خۆیان، بگره ئێمه پشتیوانی ئه‌وانین، به‌ڵام هیوادراین ئه‌م جۆره داواكردنه به‌ئاشتی و به‌خۆشی و برایانه بێت، داواش هه‌م له‌خۆپیشانده‌ران و هه‌م له‌هێزه‌كانی ئه‌من و ئاسایش ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی برایانه‌و شارستانیانه له‌گه‌ڵ یه‌ك ره‌فتار بكه‌ن، هه‌موو جۆره خوێنڕشتنێك ئیدانه ده‌كه‌ین، هه‌موو جۆره كوشتنێك زه‌ره‌ره له‌كورد، چ له‌خۆپیشانده‌ران بێت، چ له‌هێزی ئاسایش بێت. زه‌ره‌ره‌و له‌میلله‌تی كورد ده‌كه‌وێت، بۆیه ئێمه هه‌موو كوژراوه‌كان به‌شه‌هیدی خۆمان ده‌زانین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی توانا‌مان یارمه‌تیان بده‌ین بۆ زوو چاكبوونه‌وه، داواكارین كه له‌مه‌وداو هه‌م خۆپیشانده‌ران و هه‌م هێزه‌كانی ئاسایش ژیرانه، برایانه، هێمنانه ره‌فتار بكه‌ن و جارێكی دیكه خوێنی كورد له‌م شاره نه‌ڕژێت، چ خوێنی پۆلیس و ئاسایش بێت وه چ خوێنی خۆپیشانده‌ران بێت، چونكه ئه‌وه زه‌ره‌ره له‌كوردو سیمای كورد له‌دنیادا ده‌شێوێنێت، ئه‌م شاره وا ناسراوه له‌دنیا كه شاری ئازادی و دیموكراتی و به‌خۆشی پێكه‌وه ژیانه، شاری پێشكه‌وتنه، شاری گه‌شه‌سه‌كردنه، شاری رۆشنبیری و هوشیاری و شیعر‌و ئه‌ده‌به، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موومان هێمنی ئه‌م شاره بپارێزین، مافه‌كانی ئه‌م شاره بپارێزین، نه‌هێڵێن ئه‌م شاره تووشی هیچ جۆره نسكۆیه‌ك ببێت.
ئێمه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه باوه‌ڕمان به‌فره حزبایه‌تی و فره بیروباوه‌ڕی جیاجیا هه‌بووه له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر خۆمان وه‌كو یه‌كێتی نیشتمانی له‌چه‌ند باڵێك پێكهاتین، هه‌روه‌ها له‌شاخیشدا به‌رده‌وام دروشمی ئازادی و ژیانمان بۆ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و بیر رووناكانی كورد هه‌ڵگرتبوو، ئێستاش هه‌مان دروشم به‌سه‌رماندا ده‌شه‌كێته‌وه، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه ئازادی و ژیان دابینبكرێت بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و خوێنده‌واران و خوێندكارانی ده‌رچووی زانكۆكان، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ناو كۆمه‌ڵی كوردستاندا ئه‌همیه‌تێكی تایبه‌تی به‌گه‌نجان بدرێت، گه‌نجانی كورد ئه‌وه‌نده‌ی حكومه‌ت بۆی كردوون زیاتریشیان بۆ بكرێت، ئه‌وه‌ی كه بۆیان كراوه له‌دابینكردنی خوێندنگاكان، له‌دابینكردنی زانكۆكان، له‌دابینكردنی مووچه بۆیان، له‌دابینكردنی مووچه بۆ ژن هێنانیان، ئه‌وه‌ی ده‌وام بكات و زیاد بكرێت، ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه گه‌نجان په‌روه‌رده بكرێن به‌بیرو هۆشی كوردایه‌تی و شاره‌زا بكرێن له‌مێژووی گه‌له‌كه‌یان، داوا ده‌كه‌ین له‌مه‌كته‌به‌كان كه مێژووی خه‌باتی كوردستان بخوێندرێت، تا گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو شاره‌زای ژیانی میلله‌ته‌كه‌یان و خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌یان و مێژووی میلله‌ته‌كه‌یان بن.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست ..
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری و دیموكراتی
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌تان له‌م رۆژه‌دا، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌تان له‌م یاده پیرۆزه‌دا، دیسان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه پابه‌ندین به‌بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆمان، به‌سه‌رهاته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ره‌تای ئازادی و دیموكراتی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و مافی مرۆڤ، بۆیه پێویسته هه‌موومان درێژه به‌خه‌باتی خۆمان بده‌ین، هه‌وڵبده‌ین كه له‌كوردستانی ئێمه‌دا ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت، له‌كوردستانی ئێمه‌دا ژیانی سیاسی، گیانی پێكه‌وه‌ژیان، پێكه‌وه‌ژیانی حزبه جیاجیاكان، ژیانی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئازادی دابینبكرێـت بۆ هه‌موو جۆره بیروباوه‌ڕێك به‌رقه‌رار بێت، ئێمه له‌كوردستانی خۆماندا ده‌مانه‌وێت نموونه‌یه‌كی تازه بنیات به‌دنیا بده‌ین، نموونه‌یه‌ك به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ین، كه كوردستانی ئێمه مه‌ڵبه‌ندی ئازادی و دیموكراسییه، مه‌ڵبه‌ندی به‌ئاشتی پێكه‌وه ژیانه، مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وه‌یه كه حزبه جیاجیاكان به‌دایه‌لۆگ، به‌گفتوگۆ، به‌خه‌باتی هێمانانه، به‌خه‌باتی په‌رله‌مانی، به‌خه‌باتی سیاسی، به‌خه‌باتی ئیعلامی درێژه به‌خه‌باتی خۆیان بده‌ن و هاوكاری له‌ناو خۆیاندا بكه‌ن. نموونه‌یه‌ك بده‌ین به‌گه‌لان كه چۆن گه‌لێكی زوڵملێكراوی وه‌كو كورد پاش رزگاربوون له‌زوڵم ده‌توانێت به‌سه‌ربه‌رزی، به‌سه‌ربه‌ستی، به‌ئازادی له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی بژیه‌ت و بگوزه‌رێنێت.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێمانوایه بوونی موعاره‌زه‌یه‌كی كه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل ره‌چاو ده‌كات كه هێمنی و ئاشتی گه‌له‌كه‌ی ده‌پارێزێت، ئه‌م جۆره موعاره‌زه‌یه به‌كه‌ڵكه‌و پێویسته بۆ پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان، ئێمه له‌جیاوازی بیروباوه‌ڕ ناترسین، به‌ڵكو باوه‌ڕمان به‌جیاوازی بیروباوه‌ڕ هه‌یه، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه‌وا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن نموونه‌یه‌ك بده‌ن له‌ئاشتی و ئازادی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه وا حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان كه زۆر خزمه‌تی كردووه به‌كورد، زۆر ئیشی باشی بۆ كوردستان كردووه داوا ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بێت، داواش ده‌كه‌ین كه 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێبكرێت، هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه ئه‌و داخوازییانه بێننه‌دیو سه‌ربه‌ستی بكه‌ن. پێویسته خه‌بات بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و 17 خاڵه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری لێدراوه بێته‌دی و ده‌ستبه‌جێ چاكسازی بكه‌ین و ده‌ستبه‌جێ داخوازییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێنینه‌دی و به‌پیریانه‌وه بچین.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی عیراقێكی دیموكراتی فیدڕاڵ‌دا، بۆ پاراستنی عیراقێكی دیموكراتی فیدراڵیش پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه هاوخه‌باتی كورد‌و عه‌ره‌ب و هاوخه‌باتی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه دڵسۆزه‌كانی عیراق پته‌وتر بكرێت، هه‌موومان پێكه‌وه له‌پێناوی به‌دیهێنانو چه‌سپاندنی عیراقێكی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆی ئاوه‌دان و به‌ختیار درێژه به‌خه‌باته‌كه‌مان بده‌ین. كوردستان وه‌ك هه‌میشه قه‌ڵای دیموكراتی و لیبڕالیزم و به‌دیهێنانی برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان بووه، پێویسته ئه‌م راستییه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه كۆمه‌ڵێك له‌ئاواته‌كانمان هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌دی له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ناوچه دابڕاوه‌كان، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست، شاری قودسی كوردستان و خۆشه‌ویست، كه پێویسته ئێمه سیاسه‌تێكی ژیرانه‌مان هه‌بێت، هه‌م بۆ پاراستنی هه‌م بۆ به‌دیهێنانی ماده‌ی 140، هه‌م بۆ به‌هێزكردنی برایه‌تی كورد‌و توركمان و دروستكردنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌نێوان كورد‌و توركمان له‌كه‌ركوكدا، كه سه‌دان ساڵه پێكه‌وه‌ن له‌و شاره ژیاون، هه‌وڵبده‌ین پێكه‌وه شاری كه‌ركوك گه‌شه بكات و رزگاری بێت له‌مه‌ترسی تیرۆریستان و له‌مه‌ترسی داگیركه‌رانی نوێی كۆنه به‌عسی.
بێگومان ئێمه له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستاندا ده‌بێت لایه‌نگری هه‌موو مافی ره‌نجده‌ران و ژنان و گه‌نجان بین، خه‌بات بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كوردستانی ئێمه ببێته نموونه‌ی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو، وڵاتێكی ئاوه‌دان.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست ..
ئێمه له‌كوردستانی خۆماندا هه‌م گه‌لێكی هوشیارو ژیر‌و دانامان هه‌یه، هه‌م وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ له‌سه‌ره‌وه‌ت و سامانمان هه‌یه، بۆیه هیوادارین كه وا حكومه‌تی خۆمان پلانێكی ئه‌وتۆ دابنێت كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌ربگرن له‌و سه‌روه‌تانه‌ی كه له‌ژێر خاكدانه، ئه‌مانه له‌پێناوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌كاربێت، هیودارین كه هه‌موومان پێكه‌وه خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی ریزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ درێژه پێدانی هاوخه‌باتی له‌نێوان هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان له‌پێناوی چه‌سپاندنی فیدڕالیزم له‌كوردستان، له‌پێناوی به‌هێزكردنی ته‌بایی و برایه‌تی له‌كوردستانداو له‌پێناوی پاراستنی عیراقێكی دیموكراتی فیدڕاڵ، هیوادارم گه‌نجه‌كانمان ده‌ست له‌و دروشمه هه‌ڵگرن كه بۆ یه‌ك تاكه شه‌خسی ده‌ڵێن، له‌جیاتی دروشم‌دان بۆ نه‌فه‌رێك، دروشم بده‌ن بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان، بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست .. ئه‌وه‌نده‌ی پێم‌كرا قسه‌م بۆ كردن نه‌تانهێشت قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م، ئیتر سوپاستان ده‌كه‌م و هه‌ر بژین.
الثلاثاء، 8 مارس 2011
ده قى وته كانى سه روك مام جلال له ئاهنكى يادى رابه رينى سليمانى
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق