مالبه رى سه ره كى

السبت، 26 فبراير 2011

سه روك تاله بانى بيروزبايي حكومه تى زابونى بيده كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/2/2011 له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ریه‌ك له‌ نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی كۆماریی و دكتۆر جه‌لال ماشته‌ راوێژكاری سیاسیی،  چاویان كه‌وت  به‌ خاتو ماكیكۆ كوكیتا جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، كه‌ سه‌ردانی شوێنی دانیشتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانیی كردبوو له‌كۆشكی به‌یانی ئه‌میریی له‌كووه‌یت، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ گه‌یاندنی سڵاوو پیرۆزبایی حكومه‌تی ژاپۆن بوو به‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
خاتوو كوكیتا خواستی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌و جۆره‌ی كه‌ یارمه‌تی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات ده‌دات.
هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و راوێژكاری سیاسیی، په‌رۆشی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی عیراقیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست، هاوكات سڵاوی سه‌رۆك مام جه‌لالیشیان به‌ جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆندا گه‌یانده‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن.

الجمعة، 25 فبراير 2011

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات

www.cawder.orgسایتی‌ چاودێر- تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌سایتی‌ چاودێری‌ راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ كۆتایی‌ هات..


سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت نیشانداو ئاماده‌ییان ده‌ربڕی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ بنكه‌ فراوان به‌به‌شداری‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاڕاسته‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بوو كه‌ هه‌ردوولا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ردوولاش جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوونه‌وه‌، وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و هه‌ڤاڵ‌ دلێری‌ سه‌ید مه‌جید. وه‌فدی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (نه‌وشیروان مسته‌فا) سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و هه‌ردوو هه‌ڵسوڕاوی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ (قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌‌و عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود).

الأربعاء، 23 فبراير 2011

به ريكانا سالانة يا غاردانا دريزل سه ر ئاستى زانكويا دهوك هاتة ئه نجام دان

www.pukmedia.comل دیف نه‌خشه‌یی سالانه‌ یی سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی یا زانكویا دهوك، ئه‌ڤرو 23/2 ل ناف كه‌مپوسی زانكویا دهوك سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی رابون ب به‌ریكانا غاردانا درێش بو خوێندكارێن گشت كولیژێن زانكویا دهوك، ب پشكداریا (150) خوێندكاران كو (50) ژوانا كچ و (100) كور بون به‌ریكانی ده‌ست پێكر وبرینا (5) كیلومه‌تران بو كوران و (3) كیلومه‌تر بو كچان.
جهی ئاماژی یه‌ كو سكولا په‌روه‌ردا ورزشی بو جارا (4) ل یف ئێك ڤی به‌ریكانی ساز ده‌ت بو خوێندكارێن كولیژێن زانكویا دهوك، پشتی هه‌ڤركیه‌كا بهێز دناڤبه‌را خوێندكارێن پشكدار هاتیه‌ كرن، خوێندكار (سه‌لاح میرزا سه‌بری) ژ سكولا په‌روه‌ردا وه‌رزشی پلا ئێكی بده‌ستخوڤه‌ ئینا و ل سه‌ر ئاستی كچان (ده‌ریا یونس) خوێندكارا سكولا وه‌رزشی پلا ئێكی بده‌ستخوڤه‌ ئینا.
و لدیماهیی خه‌لات ل سه‌ر سه‌ركه‌فتیێن (1_30) ل سه‌ر ئاستی كوران هاتنه‌ دابه‌شكرن و ل سه‌ر ئاستی كچان (1_15) هاتنه‌ دابه‌شكرن.

الأحد، 20 فبراير 2011

حزبه كوردستانيكان...ى.ن.ك له م دوخه دا به داناى باريرزكارى له هو لاتيان وسليمانى كرددوه


/www.pukmedia.comئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-2 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی، مسته‌فا چاوه‌رِه‌ش و مه‌حمودی حاجی ساڵح پێشوازی له‌وه‌فدێكی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانیه‌كان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و شاری سلێمانی به‌ تایبه‌ت كرا به‌تایبه‌ت له‌ سایه‌ی روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووداو جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و یه‌كرِیزیی هێزه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ رونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: زۆر گرنگه‌ به‌لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌رِاوێژدا بێت له‌گه‌ڵ حزبه‌ دۆسته‌كانیدا، تا به‌هه‌موان بتوانین رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قۆناغه‌ دیاریبكه‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رِای گشت روداوه‌كان ئێمه‌ به‌ ئارامی و دانایی ده‌مانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ له‌میلله‌ته‌كه‌مان تێك نه‌چێت و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ین به‌هیچ كه‌سێك یاری به‌چاره‌نوسی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنی ئارامی و شارو سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و دام و ده‌زگاكان تێكرِا، سوریشین له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌نێوان گشت لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رگرتن له‌هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو، چاره‌سه‌ری سه‌ربازیش نه‌خوازراوه‌.
مه‌لا به‌ختیار دوپاتیكرده‌وه‌: شاری سلێمانی شارێكی قاره‌مان و ماندووه‌، چیتر ناهێڵین ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ زیاتر ئازار بدرێت و پێمان وایه‌ زیان بۆ هه‌ر هاوولاتیه‌كی ئه‌م شاره‌، زیانه‌ بۆ خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سوریش ده‌بین له‌سه‌ر فراوانتركردنی پانتایی ئازادی و نه‌هێشتنی هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و پشێوی، چونكه‌ ئازادی بیروباوه‌رِه‌و پشێویش دژی ئازادییه‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا حزبه‌ كوردستانیه‌كان ستایشی رۆڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه‌ له‌ئێستاو رابردوودا كردو رایانگه‌یاند: یه‌كێتی توانیویه‌تی له‌م دۆخه‌دا به‌ دانایی پارێزگاری له‌هاووڵاتیان و شاری سلێمانی بكات و هیواشیان خواست ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها حزبه‌ كوردستانیه‌كان پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان كرده‌وه‌و جه‌ختیان كرده‌وه‌: پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین چونكه‌ ئه‌م دۆخه‌ تێك بچێت ئه‌وا هه‌موان تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، بۆیه‌ پێویسته‌ گشت هه‌وڵه‌كان بخرێته‌گه‌رِ بۆ پاراستنی یه‌كرِیزیی و ته‌بایی و برایه‌تی نێو ماڵی كوردو هه‌رچی زووتر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌.
ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ پیكهاتبوون له‌ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، محه‌مه‌د دۆڵاشی، خه‌لیل سه‌عید له‌حزبی سۆسیالیست و ئه‌بوتاراو هاورِێ گۆران له‌حزبی شیوعی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌رو بێكه‌س قادر له‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان،  فه‌تاح زاخۆیی، بڵند عومه‌ر، شێركۆ میروه‌یسی له‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌بو تارا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌رِوو.
له‌م راپۆرته‌دا زانیاری زیاتر ده‌بیستن:

وه فديكى ى.ن.ك خانه واده ى ريزوان جوانه مه رك به سه رده كاته وه

ئه‌مڕۆ 20-2 عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ هاوڕێیه‌تی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه‌و حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك سه‌ردانی ماڵی حاجی عه‌لی باوكی شه‌هید رێژوانیانكرد كه‌ رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی شه‌هید بوو.
له‌و سه‌ردانه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ خوێنی شه‌هید رێژوان خوێنی ئه‌م میلـله‌ته‌یه‌و خوێنی كوڕی ئه‌م شاره‌یه‌و له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ خه‌مبارین به‌شه‌هید بوونی.
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشی: وه‌ك یه‌كێتی بڕوامان به‌ئازادی راده‌ربڕین و شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی داخوازییه‌كان هه‌یه‌، له‌و پێناوه‌شدا یه‌كێتی ده‌ریایه‌ك خوێنی رشتووه‌و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستهاتووه‌ له‌ ئه‌نجامی خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستهاتووه‌و پاراستنی له‌ ئه‌ستۆی هه‌مووانه‌.
ناوبراو راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا له‌ ئه‌نجامی ده‌ستێكی گێره‌ شێوێن بووه‌ كه‌ ئاقاری ئه‌و رێپێوانه‌ هێمنانه‌ی گۆڕی بۆ توندوتیژی و بووه‌ هۆی شه‌هیدكردنی كاكه‌ رێژوان و بریندار كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان، وه‌ك یه‌كێتی داوامان له‌ حكومه‌ت كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ روداوه‌كه‌ بكات و تاوانباران راپێچی دادگا بكات و به‌پێی یاسا سزایان بدات.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی ی.ن.ك-دا عیماد ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت هاووڵاتیان به‌ڕێگه‌ی هێمنانه‌و شارستانییانه‌ داخوازی و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ حكومه‌ت، نه‌ك به‌شێوه‌ی توندوتیژی.
له‌ به‌رامبه‌ردا باوكی جوانه‌مه‌رگ سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و هاوخه‌می هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردو ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ رامانگه‌یاندووه‌و ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رازیمان نییه‌ كه‌س به‌ناوی خوێنی شه‌هیده‌وه‌ رێپێوان بكات، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئارامی ئاسایشی شاره‌كه‌مان پارێزراو بێت و ته‌نها خوێنی كوڕه‌كه‌ی ئێمه‌ برژێت، به‌توندوتیژی و خوێن رشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌وتوێژو لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان بكرێت و هه‌موومان له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی بین و نه‌هێڵین ده‌ستی ئاژاوه‌ ئه‌مشاره‌ بشوێنێت كه‌ ته‌نها دوژمنه‌كانمان لێی سودمه‌ند ده‌بن.
جارێكی تر عیماد ئه‌حمه‌د سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا خه‌م و كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.

به يامى كوسرت ره سول بو جه ماوه رى كوردستان وشارى هه لمه ت و قوربانى

www.pukmedia.comبه‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه‌
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و تێكۆشه‌ری كوردستان.. شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌رمتان لێبێت
سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ ناسك و هه‌ستیاره‌ی كه‌ گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان بكه‌ن له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌دا كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بارودۆخی ئه‌منی شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان تێكچووه‌ و هه‌مومان نیگه‌رانین به‌م پێشهاته‌ نه‌ویستراوه‌، سه‌رئه‌نجام چه‌ند رۆژێكه‌ كاروكاسبی هاووڵاتیانی ئه‌م شاره‌ وه‌ستاوه‌و خه‌ڵكی ده‌ستی له‌سه‌ر دڵیه‌تی كه‌ جارێكی تر شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی رووبداته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ماڵوێرانی بۆ گه‌له‌كه‌مان و له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئازادییه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و پاراستنی ئازادی و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته‌ سنووره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و بڕیاریشه‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌تی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی) له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دیاره‌ ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌ گه‌لانی میسرو تونس ده‌كه‌ین و پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانیان، به‌و هیوایه‌ین ئه‌مه‌ ببێته‌ هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستانیش قۆناغێكی دیكه‌ له‌ نوێبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندن به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ به‌ گیانی لێبوردنه‌وه‌و لێكتر قبوڵكردن هه‌نگاوی زیاتر بنێن بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان، دواجار ئه‌م شه‌پۆله‌ دیموكراسییه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، ده‌ڕژێته‌ خانه‌ی به‌رژوه‌ندی ئێمه‌و به‌دیهاتنی ته‌واوی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها له‌ پێناوی به‌ دیهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان تێبكۆشن و وه‌كو باشووری سودان گه‌له‌كه‌مان به‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین شاد بێت.

هاووڵاتیانی كوردستان.. دانیشتوانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی
له‌مساڵدا بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌موو لایه‌ك ئازادانه‌و دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ فشارێك هه‌موومان ده‌چینه‌وه‌ به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ دیموكراسییه‌وه‌ پێویسته‌ ململانێ سیاسییه‌كان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌، ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان به‌ره‌و پێش ده‌چێت، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنتان به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییتان كۆتایی به‌م بارودۆخه‌ بهێنین، خوێنی رێژوانی جوانه‌مه‌رگ و قوربانییه‌كانی تر ببێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و برایه‌تی و یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه‌ ژیان.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان

براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
20/2/2011

وته بيزى مه كتبى سياسى ى.ن.ك به توندى ئيدانة ى سوتاندنى كه نالى ناليا ده كات

www.pukmedia.comوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ شه‌وی رابردوو له‌دژی كه‌ناڵی نالیا ئه‌نجامدراو بووه‌ هۆی سوتاندنی كه‌ناڵه‌، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات لێكۆلێنه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی بدرێنه‌ دادگا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
به‌توندی ئیدانه‌ی سوتاندنی كه‌ناڵی نالیا ئه‌كه‌ین و داوای لێكۆلێنه‌وه‌ ئه‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ دژی كه‌ناڵی نالیا ئه‌نجامدرا، ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م لێدوانه‌ی دا: وێڕای نیشاندانی هاوده‌ردی قوڵمان بۆ خاوه‌ن و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی نالیا، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تێكده‌رانه‌یه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی نالیا ئه‌نجامدرا، پێشمان وایه‌ ئه‌م كاره‌ تێكده‌رانه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستی پشێووی نانه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌نجام دراوه‌.
هه‌روا وتی: داوا له‌لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت ئه‌كه‌ین لێكۆلێنه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌وه‌ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانیش بدرێنه‌ دادگا.