ئه‌مڕۆ 20-2 عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به هاوڕێیه‌تی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینه‌و حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك سه‌ردانی ماڵی حاجی عه‌لی باوكی شه‌هید رێژوانیانكرد كه رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی شه‌هید بوو.
له‌و سه‌ردانه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گه‌یانده بنه‌ماڵه‌كه‌یان و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه خوێنی شه‌هید رێژوان خوێنی ئه‌م میلـله‌ته‌یه‌و خوێنی كوڕی ئه‌م شاره‌یه‌و له‌ناخی دڵمانه‌وه خه‌مبارین به‌شه‌هید بوونی.
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشی: وه‌ك یه‌كێتی بڕوامان به‌ئازادی راده‌ربڕین و شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی داخوازییه‌كان هه‌یه، له‌و پێناوه‌شدا یه‌كێتی ده‌ریایه‌ك خوێنی رشتووه‌و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستهاتووه له ئه‌نجامی خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستهاتووه‌و پاراستنی له ئه‌ستۆی هه‌مووانه.
ناوبراو راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا له ئه‌نجامی ده‌ستێكی گێره شێوێن بووه كه ئاقاری ئه‌و رێپێوانه هێمنانه‌ی گۆڕی بۆ توندوتیژی و بووه هۆی شه‌هیدكردنی كاكه رێژوان و بریندار كردنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان، وه‌ك یه‌كێتی داوامان له حكومه‌ت كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له روداوه‌كه بكات و تاوانباران راپێچی دادگا بكات و به‌پێی یاسا سزایان بدات.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی ی.ن.ك-دا عیماد ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ده‌كرێت هاووڵاتیان به‌ڕێگه‌ی هێمنانه‌و شارستانییانه داخوازی و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت، نه‌ك به‌شێوه‌ی توندوتیژی.
له به‌رامبه‌ردا باوكی جوانه‌مه‌رگ سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و هاوخه‌می هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ رامانگه‌یاندووه‌و ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه كه رازیمان نییه كه‌س به‌ناوی خوێنی شه‌هیده‌وه رێپێوان بكات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئارامی ئاسایشی شاره‌كه‌مان پارێزراو بێت و ته‌نها خوێنی كوڕه‌كه‌ی ئێمه برژێت، به‌توندوتیژی و خوێن رشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌وتوێژو لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان بكرێت و هه‌موومان له ئاست به‌رپرسیارێتی بین و نه‌هێڵین ده‌ستی ئاژاوه ئه‌مشاره بشوێنێت كه ته‌نها دوژمنه‌كانمان لێی سودمه‌ند ده‌بن.
جارێكی تر عیماد ئه‌حمه‌د سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد و هیوای خواست ئه‌مه دوا خه‌م و كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق