مالبه رى سه ره كى

الخميس، 24 مارس 2011

ئاميدى جه زنا نه ورزى بيروزدكه ت


كومیتا ئامێدیێ یا (ی.ن.ك) ب هه‌ڤكاری دگه‌ل هه‌ردوو كومیتێن شێلادزێ و دیرالوك ئاهه‌نگه‌ك جه‌ماوه‌ری ب هه‌لكه‌فتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ ژبۆ جه‌ماوه‌رێ ده‌ڤه‌رێ ل سه‌ر رووبارێ سپنه‌ سازگر.
ده‌سپێكا درێوره‌سمێن ئاهه‌نگێ،كو به‌رپرس و كارگێرێن مه‌لبه‌ندێ دهۆك یێ (ی.ن.ك) تێدا ئاماده‌بوون، ب ده‌قه‌قا رێزگرتنێ ژبۆ گیانێ شێدێن كوردستانێ ده‌سپێكر و پاشان سه‌رپه‌رشتێ ئاهه‌نگێ بخێرهاتنا ئاماده‌بوویان كر و دپه‌یڤه‌كێ دا ئاماژه‌ ب رولێ خه‌باتا پر سه‌روه‌رییا خه‌لكێ ده‌ڤه‌را ئامێدیێ دا و دڤی بیاڤی دا گوت: یا فه‌ره‌ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانی گرنگیێ ب خوه‌شكرنا ژیارا خه‌لكێ ڤێ ده‌ڤه‌رێ بده‌ت.
ل دویڤدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سیاسیا (ی.ن.ك) و به‌رپرسێ مه‌لبه‌ندێ دهۆك په‌یڤه‌ك پێشكێشكر و دپه‌یڤا خوه‌دا سه‌ره‌رای پیروزبایی كرنێ ب هه‌لكه‌فتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ، خوه‌شحالیا خوه‌ ل هه‌مبه‌ر به‌رقه‌راربوونا ئاشتیێ ل هه‌رێما كوردستانێ كو ل سایه‌یی وێ خه‌لكێ هه‌رێمێ ته‌ڤ چه‌ژنێن خوه‌ یێن ئولی و نشتیمانی ب ئازادانه‌ و بێ رێگری زندی دكه‌ن و دناڤا په‌یڤا خوه‌دا ئاماژه‌ دا رولێ پر سه‌روه‌رێ خه‌لكێ ده‌ڤه‌را ئامێدیێ دده‌ستڤه‌ئینانا ڤێ ئازادیێ دا و دڤی بیاڤی دا گوت: ئامێدیێ ددیروكا ملله‌تێ كورد دا ده‌سته‌كێ بالا دبیاڤێن فكری و خه‌باتا رزگاریخوازا كوردستانی و دیسان دبزاڤا نشتیمانیا عێراقێ دا هه‌بوویه‌ و چه‌ندین هزار دلسوزێن خوه‌ پێشكێشی ملله‌تی كرینه‌ و ئه‌م (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) زۆر قه‌ردارێن ئامێدیێینه‌ و نابیت ئاریشێن وێ ب ستویی جوگرافیا وی بدانین و ئه‌م هه‌می دقه‌ناعه‌ته‌كێداینه‌ ژبۆ چاره‌كرنا ئاریشێن خه‌لكێ ڤێ ده‌ڤه‌رێ:
دته‌وه‌ره‌كێ دی یێ په‌یڤا خوه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ب پاراستنا پیرۆزییا ئالایێ كوردستانێ كرو و گوت:تێبینیا هندێ دكه‌م كو دیادێن نه‌ته‌وه‌یی یێن ئیسال دا، هه‌ر لایه‌نه‌ك ئالایێ خوه‌ رادكه‌، لێ دڤێ ئه‌م هه‌موو كوردستانی راكه‌ین، ئه‌و ئالایێ هه‌مبێزا ته‌ڤ ره‌نگێن ئالایێن هه‌می لایه‌نێن كوردستانێ دكه‌ت و ئه‌ڤ الایه‌یه‌ به‌رته‌نگیا حزبی نه‌هێلای و هه‌می گه‌لێ كوردستانێ ل هه‌ڤ كوم كری و ته‌ڤ خه‌لكێ كوردستانێ كریه‌ یه‌ك خێزان: ددرێژه‌پێدانا په‌یڤا خوه‌ دا، ئه‌ندامێ مه‌كته‌با سیاسی یا (ی.ن.ك) و به‌رپرسێ مه‌لبه‌ندێ دهۆك هاته‌ سه‌ر به‌حسێ ره‌وشا هه‌رێمی و گوت: نابیت دبوونێن نه‌ته‌وه‌یی دا به‌حسێ ئاریشێن خوه‌ نه‌كه‌ین و مه‌ هه‌رده‌م داكوكی لسه‌ر خوه‌نیشاندانێن هێمنانه‌ كرییه‌ و ئه‌م ب جوره‌ك خه‌باتێ دزانین كو پێتڤیه‌ بێن پاراستن. و هه‌ر ددرێژاهیا ڤی ته‌وه‌ری دا گوت: داخوازیێن خوه‌نیشانده‌ران ژی به‌شه‌ك راستن و به‌شه‌ك نه‌راستن و حكومه‌تا هه‌رێمێ ل دویڤ داخوازیێن وان چوویه‌ و دامو ده‌زگایێن هه‌رێمێ به‌رهه‌مێ خه‌باتا ملله‌تێ مه‌نه‌ ب رابه‌رایه‌تیا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكێ هه‌رێمێ و داخوازیێن خه‌لكی ژی ل سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاڤان و حكومه‌تا هه‌رێمێ دهه‌ولێن دویڤچوون و چاره‌سه‌ریێ دانه‌ و كورێن كوردان دئاگه‌هن بۆ پارێزگاریكرنێ ژ هه‌رێما كوردستانێ، له‌وما یا فه‌ره‌ خوه‌نیشاندان و خه‌باتا به‌رته‌نگا حزبایه‌تیا بێ ئه‌نجام بێت ڤه‌گوهاستن و بۆ خه‌باته‌كا مه‌عریفی و ره‌وشه‌نبیری و سودوه‌رگرتن ژ شاشیێن هاتین كرن و خوه‌ دوور كرن ژهه‌ڤدو شكاندنێ.
ل دویماهیا په‌یڤا خوه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوت: هه‌ڤال مام جه‌لال ه‌ز راسپاردم كو سلاڤێن وی بگه‌هینم خه‌لكێ ده‌ڤه‌را ئامێدیێ.
ژلایه‌ك دی یێ ئاهه‌نگێ چه‌ند نمایشێن فولكلور و هونه‌رێ مللی ژبال تیپا نهێل یا هونه‌رێن مللی هاتننمایشكرن و ل دویماهیێ ژی ئاهه‌نگ ب سترانێن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێن ده‌ڤه‌رێ هات ب ره‌وشكرن و جه‌ماوه‌رێ ده‌ڤه‌رێ ژی ب دیلان و شاهی به‌رده‌وامی دا ئاهه‌نگا خوه‌.

رووناكبيران كوردستان خويان به ربرسيار دةزانن


ئه‌گه‌ر سه‌یری نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ندێك له‌ڕووناكبیره‌كانی كوردستان بكه‌ین له‌سالانی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له‌ 2000 به‌دواوه‌، ده‌بینین نووسینه‌كانیان ورده‌كاری زۆری تیایه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌پاشه‌ڕۆژی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان.
شاراوه‌نییه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی شپرزه‌و ئاڵۆز له‌ڕووی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی، سیاسییه‌وه‌ نه‌ده‌توانرا متمانه‌ی ته‌واوی پێ بكرێ به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكی هه‌ستیاردابوو گفتوگۆی نێوان پ.د.ك و ی.ن.ك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ به‌ره‌و هه‌نگاوه‌كانی كۆتایی ده‌چوو، به‌رنامه‌ی ڕزگاركردنی عیراق له‌ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌سه‌عاتی سفر نزیك ده‌بۆوه‌، ئابڵوقه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ڕژێمی عیراق به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌شی گرتبۆوه‌و توندوتیژتر ده‌بوو.
هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كان به‌دڵه‌ڕاوكێ و ترسێكی زۆره‌وه‌ بیریان له‌سه‌رمایه‌ گوزاری ده‌كرده‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان (ده‌ره‌وه‌ی عیراقیان ته‌فزیل ده‌كرد، وه‌ك مارسین، عه‌مان، دوبه‌ی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ لایان ڕوون نه‌بوو به‌ره‌و كوێ.
له‌م ئانوساته‌دا هه‌رێمی كوردستان ببوو به‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخستنه‌كانی خۆیان له‌ناوه‌راست و خوارووی عیراق.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رده‌وام بوو له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی (نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك) یه‌ك له‌دوای یه‌ك، ئه‌مه‌ هۆی سه‌ره‌كی بوو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ پڕۆژه‌ی بچووك و ناوه‌ڕاست له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وێ ڕۆژێ له‌به‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پڕۆژه‌ جیا جیایانه‌و نه‌بوونی یه‌ك ئیداره‌یی و سیاسه‌تی (ته‌رزیه‌).
چاودێری (رقابه‌) زۆر ئاسان نه‌بوو، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌بوو بۆ نه‌مانی لێپرسینه‌وه‌و بلاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گرنگی نه‌دان به‌چۆنایه‌تی له‌هه‌موو ئاستێكدا.
قۆناغی دوای رووخانی سه‌دام حسێن و تێكشكاندنی ژماره‌یه‌ك له‌داموده‌زگا ئیدارییه‌كان به‌ته‌واوی شیرازه‌ی كارگێڕیان له‌عیراقی تازه‌ له‌بار یه‌ك برد، ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست سوپای هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بوو ڕاسته‌ سوپای هاوپه‌یمانان جێگای ڕێزو نرخاندنی به‌رزن له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ڕزگاركردنی عیراق، به‌لام گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ره‌كانیان پشكی شێریان هه‌بوو له‌گه‌نده‌ڵی و بلاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌هێزه‌ عیراییه‌كانیشه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕوون نه‌بوو له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق (میلیشیا چه‌كداره‌كان، مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌كان یا پاشماوه‌ی به‌عس حوكم ده‌كه‌ن).
قۆرخكردن و تاپۆكردنی خانووبه‌ره‌و كێڵگه‌و مه‌زره‌عه‌ی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌ست ڕۆیشتووه‌كانی تازه‌ ببوو به‌كارو پیشه‌ی ڕۆژانه‌، له‌وێ گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێكردو بوو به‌باو له‌سنووری دیارده‌ تێپه‌ڕی كرد هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ تائێستا لای زۆر كه‌سی نا شیاو و نا موسته‌حه‌ق ئه‌وه‌نده‌ سه‌رمایه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌ ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م (ئه‌من و ئیستیقرار) له‌ولاتدا.
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌زۆر له‌حاڵه‌تی ڕوسیای پاش یه‌كێتی سۆڤیه‌تی تێپه‌ڕاند به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌وردی زانیارییه‌كانی سه‌ر مینای (فاو)و (به‌سره‌)و زۆر شوێنی تر له‌عیراق!! شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی عیراقدا بخوێنینه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه‌ كه‌ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ئه‌وان زۆر بچوون.
به‌راوردی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق بۆ ئه‌وه‌ نا خوا نه‌خواسته‌ شه‌رعییه‌ت به‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی هه‌رێم بده‌م یا پاساوی بۆ بهێنمه‌وه‌ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و برایانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ داوای گۆڕان ده‌كه‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌(به‌ختیارعه‌لی، ئاراس فه‌تاح، ڕێبین هه‌ردی، فه‌رهاد پیرباڵ ... و زۆری دیكه‌ له‌ڕووناكبیرو ڕۆشنبیران) باسی چاكسازییان ده‌كرد، ئه‌وان كاربه‌ده‌ستی زۆر گه‌وره‌بوون له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم و سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پۆست و پله‌و ته‌رفیع و ئیمتیازات بوون، ناشێ و ناكرێ ئێستاو هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ وتوومانه‌ مه‌به‌ستم ته‌نها بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویسته‌ بۆ قۆناغێكی تایبه‌ت كه‌ئه‌م براده‌رانه‌ به‌قۆناغی (گه‌نده‌ڵی) ناوی ده‌به‌ن كه‌خۆشیان له‌سه‌نگه‌ری هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ بوون، یا جێگای سه‌رسوڕمانه‌ له‌هۆكانی راگه‌یاندنی حزبی و حكومی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنن لێواو لێو گه‌نده‌ڵن یه‌خه‌ی خۆیان داده‌دڕن و دژی گه‌نده‌ڵی به‌ده‌نگێكی به‌رزو بێ شه‌رم دێنه‌ گوفتار، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌ده‌یكه‌ن هه‌وڵی گه‌وجاندنی كۆمه‌ڵگاش ده‌ده‌ن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم:
حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیارن، خه‌ڵك داوایان لێده‌كات دووركه‌ونه‌وه‌ له‌(موغامه‌ره‌)، له‌چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردیدابن باشتره‌ له‌سیاسه‌تی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ یان بیركردنه‌وه‌ی حزبی به‌رته‌سك.
تێبینی:
یه‌كه‌م/ من خۆم جودا ناكه‌مه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ی كه‌باسم كرد له‌براده‌ره‌كانم.
دووه‌م/ ئه‌م نووسینه‌م له‌ڕوانگه‌یه‌كی حزبی به‌رته‌سك نییه‌، هه‌موو حزبه‌كان (ئه‌و حزبه‌ی كه‌منیش تیایدا به‌رپرسیاریه‌تیم هه‌یه‌).
سێیه‌م/ هیچ یه‌كێك له‌حزبه‌كان كارناكا بۆ قیامه‌ت به‌حزبه‌ ئیسلامییه‌كانیشه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو شه‌ڕی گه‌یشتنه‌ به‌ده‌سه‌لات.

السبت، 19 مارس 2011

مام جه لال جاوى به هه ريه ك له سه روك كومارى يونان ولويس نايالا ده كه ويت


رۆژی 18-3 له‌كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق چاویكه‌وت به‌ كارلۆس بابلۆیاس سه‌رۆك كۆماری یۆنان.
له‌دیدارێكدا بابلۆیاس به‌گه‌رمی تاڵه‌بانی به‌خێرهێناو خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و خوازیاربوو كاتێكی خۆش له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌رێته‌سه‌ر.
پاشان هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد له‌باره‌ی رێگه‌كانی گرێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و یۆنان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی فراوانكردنی هاوكاری له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی كۆمپانیا یۆنانییه‌كان له‌پرۆژه‌كان و گه‌شه‌پێدان له‌ عیراق كرده‌وه‌،پاشان سه‌رۆك كۆماری یۆنان به‌خۆشاحاڵییه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی قبوڵكرد كه‌ سه‌ردانی عیراق بكات.
هاوكات له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان چاویكه‌وت به‌ لویس ئایالا ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆناڵ SI ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی.
هه‌ر له‌ودیداره‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی و ئایالا بابه‌ته‌ ئابورییه‌كان له‌جیهان و گرنگی هاندانی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراتی له‌وڵاتانه‌دا كه‌ كێشه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها دیموكراتی زامنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌و دیداره‌دا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ به‌ڕێوه‌چوونی SI و رۆڵی هه‌موو حزبه‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا.


دهوك خه ملا نه وروزى دكه ت


شاره‌وانیا دهوك ژی ل رۆژێن نه‌ورزێ پلانا خو هه‌یه‌ بو ڤێ چه‌ندێ اسماعیل مسته‌فا به‌رپرسێ په‌یوه‌ندی و راگه‌هاندنێ ل شاره‌وانیا دهوك راگه‌هاند: هه‌ر سال ل بیره‌وه‌ریێن نه‌وروزێ شاره‌وانیا دهوك ب هه‌م ئاهه‌نگی دگه‌ل سه‌ندیكا هونه‌رمه‌ندان و رێڤه‌به‌ریا گشتی یا گه‌شت وگوزارێ ل دهوك و چه‌ندین جهیچن دی، رادبین ب خه‌ملاندنا جادا كاوه‌ ل ناڤ سه‌نته‌رێ دهوك و دانانا چه‌ند وێزگه‌هێن ئاهه‌نگا ل ناڤ باژێری.
به‌رپرسێ په‌یوه‌ندی وراگه‌هاندنێ گوتژی: چه‌ندین خه‌تیرێن ئاگری دێ هاینه‌ هه‌لكرن ل ناڤ باژێری و چیاێن دهوك و ئاگرێ نه‌وروزێ دێ هیته‌هه‌لكرن و چه‌ندین یاریپَن ئاگری ل باره‌گایێ ئه‌منا به‌رێ یا به‌عسیا دهێنه‌ هاڤێتن.
ل دور رۆژێن نه‌وروزێ ژی به‌رپرسێ په‌یوه‌ندی وراگه‌هاندنێ ل شاره‌وانیا دهوك ئاشكه‌راكر، چه‌ندین پوسته‌ر ورێنما ل رۆژانێن نه‌روزێ دێ هێنه‌ به‌لاڤه‌كرن بو هشیاركرنا خه‌لكی ول جهێن گه‌شت و گوزاری بو هندێ ژینگه‌ها كوردستانێ نه‌هێته‌ تێكدان و پیسكرن بو كه‌سێن ده‌رڤه‌یی كوردستانی ژی دهێن ب هه‌ردوو زمانان عه‌ره‌بی و كوردی كو ژمارا پوسته‌ران 1500 هزار و پێن سه‌د پوسته‌ربون دگه‌ل به‌لاڤه‌كرنا كیسێن نایلونی ل سه‌ر گه‌شتیاران ب هه‌فكاری دگه‌ل كومپانیا ئه‌تروش یا پاقژكرنێ، دگه‌ل پیروزباهیان بو خه‌لكی.


راديويا ده نكى به هدينان خزمه ت وخه باتا به ردوام



رادیویا ده‌نگی به‌هدینان ل 20/ئادارا سالا 2004 ژلایی مه‌كته‌با ناوه‌ندی و راگه‌هاندنی ڤه‌ ل دهوك هاتیه‌ دانان و ل دامه‌زراندنا خو و تا نوكه‌ شیایه‌ بیته‌ مینبه‌ره‌كا راست و دروست بو گه‌هاندنا هه‌ر بویه‌ره‌كا ل ده‌ڤه‌ری و جیهانی، بو ئه‌ڤ ساله‌ژی ده‌نگی به‌هدینان ب كراسه‌كی نوی و چه‌ندین به‌رنامێن هه‌مه‌ره‌نگ سالیادا خو دگێریت.
رێڤه‌به‌ری رادیویا ده‌نگی به‌هدینان دیاركر، ل 20/3/2004 ده‌نگی به‌هدینان ل سه‌ر ده‌ستێن ژماره‌كا كه‌سانێن شاره‌زا هاتیه‌ دانان و شیایه‌ روله‌كی هه‌ره‌ باش ببینت وه‌ك ده‌زگه‌هه‌كی راگه‌هاندنی ل ده‌ڤه‌ری و سه‌ر ب مه‌كته‌با ناوه‌ندی و راگه‌هاندنی ڤه‌.
ده‌شتی عه‌بدولعه‌زیز رێڤه‌به‌ری رادیویا ده‌نگی به‌هدینان بو PUKmedia گوت: ده‌نگی به‌هدینان شیایه‌ بیته‌ ئێك ژباشترین رادیوێن دهوك و ب شاهدیا خه‌لكی دهوكی و تانوكه‌ 20 كارمه‌ند ل رادیویی كاردكه‌ن و ل هه‌می به‌شا و به‌خشی رادیویی بوماوی 12 ده‌مژمێرا كادكه‌ت بو دهوك و ده‌وروبه‌ران.
رێڤه‌به‌ری رادیویا نافبری گوتژی: رادیوا ده‌نگی به‌هدینان ژماره‌كا به‌رنامێن هه‌مه‌جور بخوڤه‌گرتینه‌ وه‌ك به‌رنامێن (ته‌رفیهی، هونه‌ری، وه‌رزشی، شعرو ئه‌داه‌با كوردی، هێلا ئازاد، ساخله‌میا گشتی، وچه‌ندین پروگرامێن دی كو دماوی حه‌فتیه‌كی دا 14 پروگرام دهێنه‌ پێشكێشكرن، و هه‌می سه‌رێن نیڤ ده‌مژمێرا نویترین ده‌نگ و باس دهێنه‌ پێشكێشكرن و دیاركر، بو ئه‌ڤ ساله‌ ب پشته‌ڤانی و وه‌رگرتنا بوچوونێن گوهدارا چه‌ندین پروگرام نوی دهێنه‌ پێشكێشكرن.
ده‌شتی عه‌بدولعه‌زیز ئاشكه‌راكر ژی، سه‌ره‌رایی ئه‌ڤان پروگراما ل هه‌می یادێن نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌رهلدان و نه‌وروز و بیرهاتنێن خوش و نه‌خوش و هه‌ر بویه‌ره‌كا دی یا گرنگا كوردی پروگرامێن تایبه‌ت هاتینه‌ پێشكێشكرن.
لدوماهیكی ژی رێڤه‌به‌ری رادیوا ده‌نگی به‌هدینان سه‌ر سالا دامه‌زراندنا رادیوا ده‌نگی به‌هدینان ل هه‌می كارمه‌ند و ستافی رادیویی و گوهداران پیروزكر.

الجمعة، 18 مارس 2011

مام جلال نامه يك بو ئه ندامانى ئه نجومه نى كاتى سه رايى ئازادى ده نريت


به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی
به‌سڵاوێكی برایانه‌ی گه‌رمه‌وه‌، ده‌مه‌وێ پێتان رابگه‌یه‌نم كه‌:
1- ئێمه‌ مانان- هاوپه‌یمانی كوردستانی- پیشتیوانی كۆبونه‌وه‌ و خۆپیشاندان و مانگرتنی هێمنانه‌ و ئاشتیانه‌ین، و به‌توندی دژی هه‌موو جۆره‌ توندوتیژی و چه‌ك به‌كارهێنان و زه‌بروزه‌نگ به‌كارهێنانی دژی خۆپیشانده‌رانین و داواده‌كه‌ین كه‌ دادگا له‌ هه‌موو پێشێلییه‌كی یاسا دژی خۆپیشانده‌ران بكۆڵێته‌وه‌ و تاوانباران سزای خۆیان وه‌رگرن.
2- ئێمه‌ مانان پیشتیوانی هه‌موو داخوازییه‌ ره‌واكانتانین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ په‌له‌كردن له‌ به‌دیهێنان و دابینكردنی ژیان و ئازادی بۆتان.
3- ئێمه‌ مانان پیشتیوانی ته‌واوی هه‌موو خاڵه‌كانی نامه‌كه‌ی كاك د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین بۆتان و له‌گه‌ڵیا هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌زوویی جێبه‌جێكردنیان.
4- ئێمه‌ مانان سورین له‌سه‌ر ده‌ست كردنی ده‌ستبه‌جێ به‌ چاكسازیی و پاكسازیی و له‌ ره‌گوڕیشه‌ هه‌ڵكه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی هه‌روه‌ك سوریشین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی (17) خاڵه‌ بڕیار لێ دراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و كردنیان به‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنێكی به‌كرده‌وه‌.
5- هه‌موو لاوان و گه‌نجانی وه‌ك ئێوه‌ش به‌ رۆڵه‌ و جگه‌رگۆشه‌ی خۆمان ده‌زانین، هه‌ربه‌و چاوه‌ش ده‌ڕوانینه‌ داخوازییه‌كانتان.


هه‌رشاد و سه‌كه‌وتوبن


برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال

رولى سه روك مام جه لال وه ك نوينه رو سومبولى يه كيتى عيراقيه كان به رز نه رخاند

ێواره‌ی رۆژی 17-3 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی گشتی وڵات له‌به‌ر رۆشنایی دوایین گۆڕانكاری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كه‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، پێویستی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوپاتكرایه‌وه‌ له‌پێناو باشتركردنی ئه‌دای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌مانگی پێشوودا بڕیاری له‌سه‌ردابوو.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی سڵاوی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر گه‌یاندو روناكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، وتوێژكرا سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتی مێژوویی نێوان هه‌ردوولاو كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ كه‌له‌خزمه‌تی گه‌لی عیراقدا بێت به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی لیستی عیراقییه‌ی سپی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و له‌دیدارێكدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن كه‌له‌ڕێی هاوپه‌یمانێتیه‌ نوێیه‌كه‌یانه‌وه‌ بتوانن خزمه‌تی نیشتمان و گه‌ل و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی تری په‌رله‌مان بكه‌ن، گرنگی به‌شداری هه‌موانی له‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و دیموكراسیدا دوپاتكرده‌وه‌، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنیدا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌یكرد بۆ بارودۆخی ئێستای عیراق و پێویستی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌پێناو به‌دیهێنانی داخوازی گه‌ل و پشتیوانی حكومه‌ت و بڕیاردان به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ و له‌ده‌ستنه‌دانی هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م حكومه‌ته‌و ته‌واوكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ماون بۆ پێكهاته‌ی حكومه‌ت به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاری حكومه‌ت، گرنگی ته‌بایی سیاسی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌چه‌ندین كێشه‌ی چاره‌سه‌ركردووه‌و چه‌ندین كێبڕكێی یه‌كلاییی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێی ئه‌و ته‌باییه‌ سیاسیی و ئاشتیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ توانیویه‌تی فیتنه‌ی تایه‌فی نه‌هێڵێت.
لای خۆیه‌وه‌ مامۆستا حه‌سه‌ن عه‌له‌وی به‌ناوی لیستی عیراقیی سپی و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌، سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و ئاماژه‌یان كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه‌ نوێنه‌رو سومبولی یه‌كێتی عیراقیه‌كانه‌و روناكیشی خسته‌سه‌ر سروشت و پێكهاته‌ی لیسته‌ نوێیه‌كه‌یان، هیواشی خواست كه‌لیسته‌كه‌یان رۆڵێكی ئیجابی ببینێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی و په‌رله‌مانیدا، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌هاتنه‌كایه‌ی بزوتنه‌وه‌ نوێیه‌ سیاسییه‌كان بابه‌تێكی ته‌ندروست و ئاسایییه‌، له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی وڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ جه‌ماوه‌رو پێویستی به‌دیهێنانی پێداویستیه‌كانیان و گوێگرتن له‌داواكارییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌رۆك مام جه‌لال له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا، چاویكه‌وت به‌ ئه‌كمه‌لدین ئیحسان ئۆغلۆ ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی و وه‌فدی هاورێی.
له‌و دیداره‌دا كه‌هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و نه‌سیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده‌یبون بارودۆخی ناوچه‌كه‌ تاووتوێكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی گرنگی دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا دوپاتكرده‌وه‌، ئاماژه‌شی كرد بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی دیموكراسی له‌عیراقدا بووه‌، و چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ هه‌موو كێشه‌كان، له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی وتی: عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌و كاروانه‌دا تا ئه‌وكاته‌ی دیموكراسی به‌ته‌واوی بنیات ده‌نرێت.
له‌لای خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی به‌رزنرخاندو وتی: رۆڵی ئێوه‌و كاره‌كانتان له‌عیراقدا به‌رزده‌نرخێنین، كه‌به‌ژیریی پیاوی ده‌وڵه‌ت له‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كاندا ده‌ناسرێت.
ئاماژه‌شیكرد بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری گرنگه‌ بۆ عیراق و رۆڵی له‌ناوچه‌كه‌دا، و پته‌وكردنی كاروانه‌ دیموكراسییه‌كه‌ی به‌ره‌وپێشتر.
رونیشیكرده‌وه‌ كه‌كۆنگره‌ی ئیسلامی هاریكاری حكومه‌تی عیراق ده‌كات له‌چه‌ندین رووه‌وه‌و چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ ئیمزا بكرێت.
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ هه‌بێت پێویسته‌ له‌رێی گفتوگۆو به‌ژیرانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و داواكارییه‌كان مه‌رامی سیاسی و جیاوازییه‌ ئاینییه‌كانی تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
رووناكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ مرۆییه‌ی كه‌رێكخراوه‌كه‌ له‌عیراق دا به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی بێ دایك و باوك و بێوه‌ژنان و بێكاران و پێویستی به‌دیهێنانی ئه‌و خزمه‌ته‌ بۆ چین و توێژه‌ جیاكان.
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی گرنگی رۆڵی زیندووی عیراقی له‌رێكخراوه‌ ئیسلامی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دوپاتكرده‌وه‌.

به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی به‌ جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق


به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی به‌ جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌
هاوڵاتیانی كوردستان
وا ئه‌مڕۆش، له‌ یادی بیست و سێهه‌مین ساڵه‌ی تاوانه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، خۆێنی شه‌هیده‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر جه‌للادانه‌كاندا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی وه‌ده‌ست هێنا و جارێكی دیكه‌ش بكوژانی مرۆڤایه‌تی ریسوایێكی تریان پێ بڕا و جارێكی دیكه‌ش ژیان دۆستی و زوڵملێكراوانی كوردستان به‌سه‌ر مه‌رگ دۆستی و زاڵمانیدا سه‌ركه‌وت.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌17/3/2011 دا كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدبوونی پێنج هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره‌ی به‌ جینۆساید ناساند، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌ین و سڵاوی گه‌رمی خۆشمان بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان ئه‌نێرین.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
دوای ئه‌وه‌ی پێشووتر دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق، تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ جینۆساید ناساند، وا ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ هه‌وڵی نوێنه‌رانتان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و به‌ هه‌وڵی نوێنه‌رانی مرۆڤدۆست و ئازادیخوازی تری عیراق له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بڕیاری ناساندنی تاوانه‌كه‌یان به‌ جینۆساید په‌سندكرد، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و دانپیانانه‌ له‌ ئاستی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی عیراق سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی وه‌ده‌ست هێناوه‌، بۆیه‌ لێره‌دا وا پێویسته‌ وێڕای سوپاسمان بۆ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ راسته‌ عیراقی و مرۆڤانه‌یان، داوا له‌ حكومه‌تی عیراق بكه‌ین، كه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه‌ یاساییانه‌ی له‌و باره‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی به‌خێرایی كاری بۆ بكا.
وه‌ك چۆن پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده‌كانی مافپه‌روه‌ری له‌ عیراق و كوردستاندا، له‌ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له‌ دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كاندا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌ن بۆ ناساندنی تاوانه‌كه‌ به‌ جینۆساید له‌ ئاستی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌ مافپه‌روه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا.
وه‌ك چۆن داوا له‌ رێكخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌كان و رێكخراوو دامه‌زراوه‌ مافپه‌روه‌ركانی هه‌موو جیهانیش ئه‌كه‌ین كه‌ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ هاوكار بن، چونكه‌ ئێمه‌پێمان وایه‌ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ به‌ جینۆساید له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌شێكه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی مافخوراوان و رێگرێكی به‌هێزیش ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك كه‌ وه‌ك رژێمی سه‌دام حسێن بێ په‌روا بێت له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ كه‌ به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی و جینۆسایدن.
جارێكی دیكه‌ش پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق و به‌تایبه‌ت له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌كه‌ین و خۆشحاڵین كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ به‌سانایی به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا تێ نه‌په‌ڕیوه‌و تێ ناپه‌ڕێ.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17-3-2011
سلێمانی