الخميس، 24 مارس 2011
رووناكبيران كوردستان خويان به ربرسيار دةزانن
ئه‌گه‌ر سه‌یری نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ندێك له‌ڕووناكبیره‌كانی كوردستان بكه‌ین له‌سالانی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له 2000 به‌دواوه، ده‌بینین نووسینه‌كانیان ورده‌كاری زۆری تیایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌پاشه‌ڕۆژی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان.
شاراوه‌نییه هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی شپرزه‌و ئاڵۆز له‌ڕووی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی، سیاسییه‌وه نه‌ده‌توانرا متمانه‌ی ته‌واوی پێ بكرێ به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكی هه‌ستیاردابوو گفتوگۆی نێوان پ.د.ك و ی.ن.ك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دوو ئیداره به‌ره‌و هه‌نگاوه‌كانی كۆتایی ده‌چوو، به‌رنامه‌ی ڕزگاركردنی عیراق له‌ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌سه‌عاتی سفر نزیك ده‌بۆوه، ئابڵوقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر ڕژێمی عیراق به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌داخه‌وه ئێمه‌شی گرتبۆوه‌و توند‌وتیژتر ده‌بوو.
هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كان به‌دڵه‌ڕاوكێ و ترسێكی زۆره‌وه بیریان له‌سه‌رمایه گوزاری ده‌كرده‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان (ده‌ره‌وه‌ی عیراقیان ته‌فزیل ده‌كرد، وه‌ك مارسین، عه‌مان، دوبه‌ی) له‌به‌ر ئه‌وه لایان ڕوون نه‌بوو به‌ره‌و كوێ.
له‌م ئانوساته‌دا هه‌رێمی كوردستان ببوو به‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی پردی په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخستنه‌كانی خۆیان له‌ناوه‌راست و خوارووی عیراق.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رده‌وام بوو له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی (نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك) یه‌ك له‌دوای یه‌ك، ئه‌مه هۆی سه‌ره‌كی بوو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ پڕۆژه‌ی بچووك و ناوه‌ڕاست له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وێ ڕۆژێ له‌به‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پڕۆژه جیا جیایانه‌و نه‌بوونی یه‌ك ئیداره‌یی و سیاسه‌تی (ته‌رزیه).
چاودێری (رقابه) زۆر ئاسان نه‌بوو، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌بوو بۆ نه‌مانی لێپرسینه‌وه‌و بلاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گرنگی نه‌دان به‌چۆنایه‌تی له‌هه‌موو ئاستێكدا.
قۆناغی دوای رووخانی سه‌دام حسێن و تێكشكاندنی ژماره‌یه‌ك له‌داموده‌زگا ئیدارییه‌كان به‌ته‌واوی شیرازه‌ی كارگێڕیان له‌عیراقی تازه له‌بار یه‌ك برد، ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌كی به‌ده‌ست سوپای هاوپه‌یمانانه‌وه بوو ڕاسته سوپای هاوپه‌یمانان جێگای ڕێز‌و نرخاندنی به‌رزن له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ڕزگاركردنی عیراق، به‌لام گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانیان پشكی شێریان هه‌بوو له‌گه‌نده‌ڵی و بلاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌هێزه عیراییه‌كانیشه‌وه هه‌یه ڕوون نه‌بوو له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق (میلیشیا چه‌كداره‌كان، مزگه‌وت و حوسه‌ینییه‌كان یا پاشماوه‌ی به‌عس حوكم ده‌كه‌ن).
قۆرخكردن و تاپۆكردنی خانووبه‌ره‌و كێڵگه‌و مه‌زره‌عه‌ی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌ست ڕۆیشتووه‌كانی تازه ببوو به‌كارو پیشه‌ی ڕۆژانه، له‌وێ گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێكردو بوو به‌باو له‌سنووری دیارده تێپه‌ڕی كرد هه‌ر ئه‌وه‌شه تائێستا لای زۆر كه‌سی نا شیاو و نا موسته‌حه‌ق ئه‌وه‌نده سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه بووه ڕێگره له‌به‌رده‌م (ئه‌من و ئیستیقرار) له‌ولاتدا.
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌زۆر له‌حاڵه‌تی ڕوسیای پاش یه‌كێتی سۆڤیه‌تی تێپه‌ڕاند به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌وردی زانیارییه‌كانی سه‌ر مینای (فاو)و (به‌سره)و زۆر شوێنی تر له‌عیراق!! شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی عیراقدا بخوێنینه‌وه گه‌نده‌ڵی له‌ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه كه‌ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ئه‌وان زۆر بچوون.
به‌راوردی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق بۆ ئه‌وه نا خوا نه‌خواسته شه‌رعییه‌ت به‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی هه‌رێم بده‌م یا پاساوی بۆ بهێنمه‌وه مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌و برایانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ داوای گۆڕان ده‌كه‌ن له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه(به‌ختیارعه‌لی، ئاراس فه‌تاح، ڕێبین هه‌ردی، فه‌رهاد پیرباڵ ... و زۆری دیكه له‌ڕووناكبیرو ڕۆشنبیران) باسی چاكسازییان ده‌كرد، ئه‌وان كاربه‌ده‌ستی زۆر گه‌وره‌بوون له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم و سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پۆست و پله‌و ته‌رفیع و ئیمتیازات بوون، ناشێ و ناكرێ ئێستا‌و هه‌ر له‌كۆنه‌وه وتوومانه مه‌به‌ستم ته‌نها بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویسته بۆ قۆناغێكی تایبه‌ت كه‌ئه‌م براده‌رانه به‌قۆناغی (گه‌نده‌ڵی) ناوی ده‌به‌ن كه‌خۆشیان له‌سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه بوون، یا جێگای سه‌رسوڕمانه له‌هۆكانی راگه‌یاندنی حزبی و حكومی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنن لێواو لێو گه‌نده‌ڵن یه‌خه‌ی خۆیان داده‌دڕن و دژی گه‌نده‌ڵی به‌ده‌نگێكی به‌رزو بێ شه‌رم دێنه گوفتار، ئه‌وه جگه له‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌ده‌یكه‌ن هه‌وڵی گه‌وجاندنی كۆمه‌ڵگاش ده‌ده‌ن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم:
حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌كان به‌ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیارن، خه‌ڵك داوایان لێده‌كات دووركه‌ونه‌وه له(موغامه‌ره)، له‌چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردیدابن باشتره له‌سیاسه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه یان بیركردنه‌وه‌ی حزبی به‌رته‌سك.
تێبینی:
یه‌كه‌م/ من خۆم جودا ناكه‌مه‌وه له‌م قۆناغه‌ی كه‌باسم كرد له‌براده‌ره‌كانم.
دووه‌م/ ئه‌م نووسینه‌م له‌ڕوانگه‌یه‌كی حزبی به‌رته‌سك نییه، هه‌موو حزبه‌كان (ئه‌و حزبه‌ی كه‌منیش تیایدا به‌رپرسیاریه‌تیم هه‌یه).
سێیه‌م/ هیچ یه‌كێك له‌حزبه‌كان كارناكا بۆ قیامه‌ت به‌حزبه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو شه‌ڕی گه‌یشتنه به‌ده‌سه‌لات.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق