به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی به جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
هاوڵاتیانی كوردستان
وا ئه‌مڕۆش، له یادی بیست و سێهه‌مین ساڵه‌ی تاوانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، خۆێنی شه‌هیده‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر جه‌للادانه‌كاندا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی وه‌ده‌ست هێنا و جارێكی دیكه‌ش بكوژانی مرۆڤایه‌تی ریسوایێكی تریان پێ بڕا و جارێكی دیكه‌ش ژیان دۆستی و زوڵملێكراوانی كوردستان به‌سه‌ر مه‌رگ دۆستی و زاڵمانیدا سه‌ركه‌وت.
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه17/3/2011 دا كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدبوونی پێنج هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره‌ی به جینۆساید ناساند، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له ئێوه ئه‌كه‌ین و سڵاوی گه‌رمی خۆشمان بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان ئه‌نێرین.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز
دوای ئه‌وه‌ی پێشووتر دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق، تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید ناساند، وا ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به هه‌وڵی نوێنه‌رانتان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و به هه‌وڵی نوێنه‌رانی مرۆڤدۆست و ئازادیخوازی تری عیراق له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بڕیاری ناساندنی تاوانه‌كه‌یان به جینۆساید په‌سندكرد، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه هه‌وڵی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و دانپیانانه له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی عیراق سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی وه‌ده‌ست هێناوه، بۆیه لێره‌دا وا پێویسته وێڕای سوپاسمان بۆ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته راسته عیراقی و مرۆڤانه‌یان، داوا له حكومه‌تی عیراق بكه‌ین، كه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه یاساییانه‌ی له‌و باره‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌رشانی به‌خێرایی كاری بۆ بكا.
وه‌ك چۆن پێویسته حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده‌كانی مافپه‌روه‌ری له عیراق و كوردستاندا، له‌ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كاندا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌ن بۆ ناساندنی تاوانه‌كه به جینۆساید له ئاستی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه مافپه‌روه‌ره نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كاندا.
وه‌ك چۆن داوا له رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و رێكخراو‌و دامه‌زراوه مافپه‌روه‌ركانی هه‌موو جیهانیش ئه‌كه‌ین كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه هاوكار بن، چونكه ئێمه‌پێمان وایه ناساندنی ئه‌و تاوانه به جینۆساید له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌شێكه له گێڕانه‌وه‌ی مافخوراوان و رێگرێكی به‌هێزیش ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێك كه وه‌ك رژێمی سه‌دام حسێن بێ په‌روا بێت له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره تاوانانه كه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی و جینۆسایدن.
جارێكی دیكه‌ش پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق و به‌تایبه‌ت له كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌كه‌ین و خۆشحاڵین كه ئه‌و تاوانانه به‌سانایی به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا تێ نه‌په‌ڕیوه‌و تێ ناپه‌ڕێ.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17-3-2011
سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق