رۆژی 5/3/2011 به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له شاری سلێمانی كۆبووه.
كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بارودۆخی سیاسی عیراق و پێشهاته تازه‌كانی تاووتوێكردو هه‌ر له‌و بواره‌دا په‌یوه‌ندییه عیراقییه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر رۆشنایی هه‌لومه‌رج و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه عیراقییه‌كانی یه‌كێتیی كرایه‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنی ئه‌و دیداره بوو كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌نێوان سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدراو له‌وباره‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و قوڵتركردنه‌وه‌و كاراتركردنی رێككه‌وتنی ستراتیژی یه‌كێتیی و پارتی كرایه‌وه، كه هه‌وێنی هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مانه.
هه‌روا كۆبوونه‌وه، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه‌ی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان، به ئۆپۆزسیۆنیش كرده‌وه‌و له‌به‌ر رۆشنایی دوا رووداو و پێشهاته‌كانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگای پێویست دیاركرا.
له ته‌وه‌رێكی تردا، كۆبوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه دۆسیه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قی و ناوچه دابڕاوه‌كانی تر تاووتوێكراو مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و شار‌و ناوچانه‌و كاریگه‌ری و ئه‌گه‌ره سه‌لبییه‌كانی له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی ئه‌و ناوچانه به وردی شیكرانه‌وه‌و ئه‌و سیاسه‌ته روونه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه به ئیجابی هه‌ڵسه‌نگێندرا و بڕیاریشدرا كه له‌وباره‌وه راوێژ‌و هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه به‌رده‌وامبێت، وه‌ك چۆن كۆبوونه‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و راگۆڕینه‌وه و دیدارانه كرده‌وه كه له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌گشتی و یه‌كێتیی و پارتی به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسی و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك به توركمان و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی توركمان و بڕیاری ئه‌وه‌شدرا كه ئه‌و بیروڕا گۆڕینه‌وانه به‌رده‌وام بن به ئاقاری لێكتێگه‌یشتنی هه‌رچی زۆرتر.
كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و دۆسیه‌یه سه‌باره‌ت به گه‌لی كوردستان، دۆسیه‌یه‌كی یه‌كجار هه‌ستیاره‌و رێگه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی شۆڤێنی و كۆنه به‌عسییه‌كان به‌گه‌مه‌یه‌كی سیاسی حساب بۆ نه‌كراوه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، زیانێكی گه‌وره له عیراق و پڕۆسه سیاسییه‌كه‌ی ده‌دات، كه ئه‌مه لای یه‌كێتیی و لای هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و لای گه‌لی كوردستان و زۆرینه‌ی حزبه سیاسییه‌كان، وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ته‌ماشا ده‌كرێت و بڕیاریشدرا كه هه‌موو هێزه سیاسییه كوردستانی و هاوپه‌یمانی و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له به‌غداو حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه ناوچه‌یی و ده‌ولییه دۆسته‌كان له مه‌ترسیداره‌كانی به وردی ئاگادار بكرێنه‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنی بارودۆخی كوردستان بوو، له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌و پیلانه شۆڤێنیه‌كان و له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی تازه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌وه كۆبوونه‌وه به وردی هۆكارو پاشخانه ئاسایی و نائاساییه‌كانی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاووڵاتیانی سلێمانی و چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی تاووتوێكرد، له‌و سۆنگه‌یه‌وه وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر مافی یاسایی و دیموكراسییانه‌ی خۆپیشاندانی مۆڵه‌ت پێدراو و مه‌ده‌نییانه‌ی هاووڵاتیان، كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ی.ن.ك هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی، بڕیاره حه‌ڤده خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مان و راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و بنیاتنه‌رو واقیعی چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت كه چاكسازی پێویست و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای ده‌نگده‌رانی له هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختدا دابین ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌وه كۆبوونه‌وه به پێویستیزانی كه ئه‌و په‌یامه‌ش بگه‌یه‌نێته خۆپیشانده‌ران، كه پابه‌ندبوونی خۆیان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی یاسایی و مه‌ده‌نییانه‌و هێمنانه به كرده‌وه به‌رجه‌سته بكه‌ن و هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بن، كه به گرنگییه‌وه مه‌به‌ستیانه گوێ له ره‌خنه و داخوازییه ره‌واكانیان بگرن.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باسكردنی یادی بیسته‌مین ساڵی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كانی كوردستان بوو، له‌و بواره‌دا یادكردنه‌وه پڕ شكۆ و جه‌ماوه‌رییه فراوانه‌كه‌ی پێنجی ئازاری شاری رانیه به به‌رزی نرخێنرا، ئه‌و به‌شدارییه فراوانه‌شی به دڵسۆزی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ سه‌روه‌رترین رۆژی ناوچه‌كه‌و كوردستان لێكدرایه‌وه و مه‌كته‌بی سیاسی و وێڕای سوپاسی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره له هه‌موو چین و توێژ‌و بیروڕا سیاسییه‌كان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی جارێكی كه‌ش به خه‌ڵكی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و ته‌واوی كوردستان راگه‌یانده‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق