به ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بان
وا دیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/2/2011 هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی (4)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی و له ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
بێگومان ئه‌وه‌ی روون وئاشكرایه كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هوشیار و به ئاگان و گشت پیلان و نه‌خشه‌ی گڵاوی ناحه‌زان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و له‌پێناو پاراستنی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاشووب وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه.
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه بكه‌ن و ئارامیی كوردستان بپارێزن و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌م به زووترین كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبێنی بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له پشت نانه‌وه‌ی ئه‌م فیتنه‌یه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات تاوانباران بدرێنه دادگا و به سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كۆنترۆڵی ته‌واوی بارودۆخه‌كه بكه‌ن و باره‌گای سه‌رجه‌م حزب و هێز و لایه‌نه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بپارێزن، له به‌رئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین فه‌وزا و فیتنه و ئاژاوه‌گێڕیی له كوردستان سه‌رهه‌ڵبداو ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم كه ته‌بایی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان مایه‌ی به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بوون، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌م یه‌كڕیزییه بپارێزن، راشیده‌گه‌یه‌نین كه به توندیش رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه بیه‌وێ زه‌ره‌ر به كه‌شی سه‌قامگیری كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نی.
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
17/2/2011

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق